اتحاد فدائیان کمونیست
کار ، مسکن ، آزادی ، جمهوری فدراتیو شورائی!

بە بوونەی بیست و چوارمین ساڵیادی شەهادەتی چوار ئەستێرەی خەباتی شوورای خەڵکی تورکمەن پێداچوونەوەێکی کۆرت لە سەر وەزعی ژیان و خەباتی خەڵکی تورکمەن

زەوتی شۆرشگێرانەی زەویەکان لە لایەن جووتیارانی هەژاری تورکمەن دەگەرێتەوە بۆ مانگەکانی پێش لە ڕاپەرینی ڕێبەندانی ساڵی 1357ی هەتاوی و لە مەزنترین دەسکەوتەکانی خەڵکی ستەم لێکراو و زەحمەتکێشی تورکمەن دامەزراندنی شووراکانی جووتیاری پاش ڕاپەرینی رێبەندان بوو . هەرچەند کردەوەی شۆرشگیرَانەی جووتیارانی زەحمەتکێش لە زەوتی زەویەکان و پێکهێنانی شووراکان و ئورگانەکانی ئیجرایی خەڵکی وەک دەستەکانی چەکداری خەڵکی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆرشگێرانەی گەل ئاکامی حەتمی بەربەرەکانی خەڵکی دژی زوڵم و چەوساندنەوە و پیویستی گۆرانکاری لە شێوەکانی بە رهەمهێنان و دابەشکردنی کۆمەڵایەتی بوو, بەڵام ڕۆڵی پێشرەری شۆرشگێری فیدایی بۆ تێگەیاندنی خەڵک و رێکخستنی کار و چالاکی ئەوان راستیەکی مێژووئیە کە هەرگیز لە بیر ناچێتەوە . لە نێوان رێگای بجنورد , لەو شوێنەدا کە جنازەی بێ‌ گیانی چوار رێبەری شوورایی خەڵکی تورکمەن دۆزرایەوە دەگەینە سنووری ژیانی نەتەوەێک کە خەڵکی زحمەتکێشی ئەم خاکە بۆ ماوەی ساڵەهای ساڵا لە ژێر گوشاری زوڵم و چەوساندنەوە , سەرکوت و ئاوارەیی ژیانیان بە سەر بردووە . هەرچەند مێژووی ئەم گەلە تێکەڵە بە خەبات و تێکوشان بۆ لەناو بردنی چەوساندنەوەی چینایەتی و نەتەوەیی .
حەشیمەتی تورکمەنەکانی ئێران نزیک بە 800 هەزار کەسە . رووبەری تورکمەن سەحرا دوو سەد هەزار کیڵومەتری چوار گۆشەیە . لە باری جوغرافیایی ئەم ناوچەیە دەشتێکی بەربڵاوە کە لە باکوورەوە لە گەڵا رووباری ئەترەک و سنووری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو , لە ڕۆژهەڵاتەوە لە گەڵا پارێزگای خوراسان و قەزای بجنورد و لە باشوورەوە لە گەڵا شاەمەزر لە قەراخی گۆندەکانی ئەستەرئاباد و شاهرود و دامغان و لە ڕۆژئاواوە لە گەڵا دەریای قەزوێن هاوسنوورە .
عەشیرەتەکانی تورکمەن بریتین لە چەگەڵی , ئاغوز و غەزو و . . . بەڵام دوو عەشیرەتی گەورە لە تورکمەن سەحرا گەڵی تورکمەن پێک دێنێ‌ : گوکڵان و یەموت یارە چورقای . کە هەرکام لەم عەشیرەتانە خۆیان بە خێڵەکانی بچووکتر دابەش دەکرێن . لە ناو تورکمەنەکاندا هەمیشە خاوەن مڵکایەتی گشتی لە سەر زەوی بە سەر خاوەن مڵکایەتی تایبەتی زاڵا بووە و دەرەبەگ لە ناو دوو عەشیرەتی گەورەی تورکمەن جێگاێکی نەبووە . مێژووی سەرکوتی گەلی تورکمەن و تووندتر کردنی کردوەی تووندوتێژی دژی ئەم گەلە چەوساوەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵەکانی دەسەڵاتداریەتی رەزاخان و بەرنامەکانی دژی عەشیرەیی رەزاخان و بەرنامەکانی سەرمایەداری تێکرا ئاڵقەکانی زوڵم و چەوساندنەوەی دژی گەلی تورکمەنی تووندتر کرد . لە کاتی حکومەتی دیکتاتۆری محەمەد رەزا شایش زەوتی مڵکایەتی لە جووتیارانی تورکمەن و سەرکوتی زەحمەتکێشانی ئەم ناوچەیە تووندتر لە پێش کرا و نزیک بە 80 لە 100ی زەویەکانی کشتوکاڵی درایە سەرمایەداران و بەکرێگیراوانی بوروکراتی رێژیمی سەڵتەنەتی و هەروا چەند کەسێک لە سەرمایەدارانی تورکمەن و نزیک بە 20 لە 100ی زەویەکانیش دابەشکرایە نێوان 800 گۆندی تورکمەن سەحرا .
لە نیوەی یەکەمی ساڵی 1357ی هەتاوی بزووتنەوەکانی بڵاوە و خۆبەخۆیی جووتیاری لە ناوچەی تورکمەن سەحرا دەستی پێکرد . ئامانجی گرێنگ و ئەسڵی ئەم بزووتنەوانە وەرگرتنی زەویەکانی داگیرکراو لە مالیکەکان بوو و بە پێچەوانەی ناوچەی کوردستان و بە هۆی هەلومەرجی مێژوویی و کۆمەڵایەتی جیاوازی ناوچەی تورکمەن سەحرا , لە هەمان سەرەتای بزووتنەوەی جووتیاری زەوتی زەویەکان وەک تایبەتمەندی سەرەکی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی ئەوان خۆی نیشان دا .
ئاوا بوو کە هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ خاوەن مڵکایەتی تایبەتی رێزیان دادەنا و هەموو مالیکەکانی گەورە و هەموو بەشەکانی کۆمەڵایەتی کە لە دامەزران و پێک هێنان و پەرەگرتنی ئورگانەکانی خۆبەرێوەبەر , لەناو بردنی خاوەن مڵکایەتی تایبەتی و پەێوەندیەکانی چەوسێنەرانەیان دەبینی و هەروا دەیانبینی کە چۆن شووراکان بە بێ‌ (( دەسەڵاتی مەرکەزی )) و بە بێ‌ ئامرازی (( ئاسایش )) و بە بێ‌ ئەرتش و ئورگانەکانی سەرکوت و سیخۆری و ئەرباب و رەعیەت کاروباری کۆمەڵگا بەرێوە دەبەن و بوونەتە دژی دەسەڵات , پێکەوە رێککەوتوون بۆ سەرکوتی بزووتنەوەی شۆرشکێرانەی جووتیارانی تورکمەن سەحرا . شەڕی نۆ ڕۆژەی تورکمەن سەحرا تاقیکردنەوەێکی سەرەتایی بوو . ئەم شەڕە هێز و توانای لە بن نەهاتووی کۆمەڵانی خەڵکی چەوساوەی نیشان دا و ئەوان سەربەرزانە و بە هێزتر لە ڕابردوو لە مەیدانی شەڕ دەرهاتن . بەهێزتر نەک لە بەر ئەوەی کە بزووتنەوە سەرکوت کرا بەڵکو لە بەر ئەوەی کە ئەزموونی شوورا و کار و چالاکی بە کۆمەڵیان بە باشی تەجرووبە کرد و ئورگانەکانی خۆبەرێوەبەری خەڵکی ئەزموونێکی پڕ لە بایەخی شۆرشگێرانە بوو کە خەڵکی چەوساوەی تورکمەن راستی و دروستی کار و کردەوەی ئەویان تەجرووبە کرد .

ارسال یک پاسخ

آدرس ایمیل شما منتشر نخواهد شد.