سایت فدائی، ارگان رسمی سازمان اتحاد فدائیان کمونیست
په‌ره‌ساندنی رۆژ له دوای رۆژی گرانی و هه‌ژاری له رێژیمی کۆماری ئیسلامی
گرانی و هه‌ژاری , که‌م بوونی پێداویستیه‌کانی گشتی قورسایی خۆی خستووته سه‌ر شانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی وڵاتی ئێمه . ئه‌گه‌ر چی له مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کۆماری ئیسلامی رۆژێک نه‌بووه که هه‌ژاری و چاره ڕه‌شی زۆرتر له رۆژی پێَش ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕه‌ش نه‌کاته‌وه , به‌ڵام کاتێک که تێکه‌ڵا به هه‌موو چه‌شنه سیاسه‌تێکی دواکه‌وتووانه‌ی کۆماری ئیسلامی دژی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێت , قورسایی هه‌ژاری و چاره ره‌شی به سه‌ر شانی کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش هه‌ر چی قورس تر و تاقه‌ت پڕوکێن تر ده‌کات .
شه‌ڕخوازی و رووداوخوازی و سه‌رکوتی ناوخۆیی , دزی و تاڵان , بێ‌کاری و بێ خانوویی , له‌ش فرۆشی و هه‌زاران نکبهتیتر , دیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیه بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه.
گرانی له ڕاده به ده‌ره‌ی پێداویستیه‌کانی گشتی و زۆر بوونی بێ سنووری نرخی که‌ره‌سه‌کانی پێویست بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له هه‌ڵا و مه‌رجی قه‌ێرانی ئێستا , له هه‌ڵا و مه‌رجێک که کۆماری ئیسلامی هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی داهاتی وڵات بۆ ئامانجه‌کانی گڵاوی رووداوخوازی و به‌رین خوازی و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی دراوسێ و کرده‌وه‌کانی سیخۆری و تیروریستی ته‌رخان ده‌کات و به هه‌موو شێوه‌ێک لانی که‌می ده‌س ره‌نجی کۆمه‌لانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشیش له ده‌ستیان ده‌ر دێنێ , شتێکه که له مه‌ودای 35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی , هه‌ر رۆژه په‌ره‌ده‌ستێنێ .به‌ڵام هۆی گرانی و هه‌ژاری و چاره‌ره‌شی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ته‌نیا ئه‌م یان ئه‌و کرده‌وه‌ی رێژیم نیه , و هه‌موو کرده‌وه‌کانی و هه‌ڵویسته‌کانی رێژیم له چوارچێوه‌ی درێژه‌دانی سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت . و له یه‌ک ووته‌دا هه‌موو کرده‌وه‌کانی دواکه‌وتووانه و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی چ له ئاستی ناوخۆیی و چ له ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یی درێژه‌ی سیاسه‌ته‌کانی دواکه‌وتووانه‌ی ئه‌وه له بواره‌کانی سیاسی _ ئابووری _ کۆمه‌ڵایه‌تی _ فه‌رهه‌نگی و هتد …
برسیه‌تی و هه‌ژاری و بێ‌کاری ئاکامی حه‌تمی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و قه‌ێران و تێک شکانی ئه‌وه . سه‌رمایه‌داری ته‌نیا به سه‌ر ئه‌و پهێوهندیانهی دامه‌زراوه که ڵایه‌نێکی ئه‌و هه‌ژاری و ماڵا وێرانی و کردنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وان به کرێکار پێک دێنی که هیچ سهرمایهێک جگه له هێزی کاری خۆیان بۆ فرۆشتن به سه‌رمایه‌داران له به‌رانبه‌ر نانی بژی‌و و نه‌مر به ده‌سته‌وه نیه و ڵایهنێکیتری ئه‌م په‌ێوه‌ندیانه ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌یه که له گه‌ڵ ده‌ست به سه‌ر داگرتنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و هه‌موو سامانه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڵا به کار هێنانی هێزی سه‌رکوتگه‌ر , زۆربه‌ی هه‌ر زۆری کۆمه‌ڵگا مه‌جبوور به تهحمووڵی تاقه‌ت پڕوکێن ترین هه‌ڵا و مه‌رجه‌کانی چه‌وساندنه‌وه ده‌که‌ن . راستی ئه‌مه‌یه که هۆی په‌ره‌ساندنی رۆژ له دوای رۆژی گرانی و هه‌ژاری , بێ به‌ند و باری سه‌رمایه‌داران له تاڵانی هه‌ر چی زۆرتری ده‌س ره‌نجی چینی کرێکار و قه‌ره‌بوو کردنی بودجه‌کانی ته‌رخان کراو بۆ ئامانجه‌کانی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داران به سه‌ر شانی کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه .
گرانی‌و هه‌ژاری کاتێک له ناو ده‌چێ , ئه‌م هه‌موو ده‌رد و ره‌نجه کاتێک کۆتایی پێ دێت , که ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رانه و سته‌م کارانه‌ی سه‌رمایه به هه‌موو ئامرازه‌کانی جه‌هه‌نه‌می و سه‌رکوت و تاڵانی ئه‌و له ناو بچێت و ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتیکی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دامه‌زرێ , کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان چاره نووسی ئابووری و سیاسی خۆیان دیاری بکه‌ن .
سالار حسامی