اتحاد فدائیان کمونیست
کار ، مسکن ، آزادی ، جمهوری فدراتیو شورائی!

رۆل و جێگاى ژنان لە بزووتنەوەى شۆرشگێرانەى گەلى کورد .

مێژووى کۆمەڵگای چینایەتى نیشاندەرى نەنگى هەتا هەتایى سووکایەتى کردن بە ژنان لە لاێەن چنیە دەسەڵاتدارەکان بووە و هەیە . لە هەموو ئەم کۆمەڵگایانە ژنان لە بوارى جێگاى کۆمەڵایەتى هەمیشە لە رێزى دووهەم دانراون ، و بە ناوى مرۆڤێکى بآ دەسەڵات و لاواز کە تەنیا دەتوانآ سەرپەرەشتى منداڵەکانى بە ئەستوو بگرآ چاوى لێ کراوە . مێژووى کۆمەڵگاى چینایەتى هەر بەو شێوەیە کە نیشاندرەى گۆڕینى شێوەى چەوساندنەوەى مرۆڤەکانە ، هەر بەو شێوەیش نیشاندرەى ئالَ و گۆرى ئەم سووکایەتى و کۆنە پەرەستیەیە . سەبارەت بە ژنان ئەگەر لە کۆمەڵگاى دەرەبەگایەتى ژن بە ناوى دیلى هەمیشەیى پیاو دەژمێردرا ، لە کۆمەڵگاى سەرمایەدارى جیا لە پەروەردە کردنى هێزە کارى هەرزان بۆ بازارى کارى سەرمایە ، بۆ خۆى وەک هێزیکى کارى پاشکەوت دەژمێردری . ئەگەر تایبەتمەندى ژنان لە کۆمەڵگاى پێش سەرمایەدارى ، دیل بوونى ژنان تەنیا لە چوارچێوەى کارى ناو مالَ و کۆڵدانى ژن بە بەرپرسایەتى بەرهەم هێنەرى نەسڵى مروڤــ بوو ، لە گەلَ گەشە کردنى تەکنیک و گەشەى پەێوەندى بەرهەم هێنان لە کۆمەڵگاى بورژوازى ، ژنان جیا لە کۆیلەتى ، کەم تا کورت هەر لەو چوارچێوەیە لە بوارێکىتر سووکایەتیى پێان دەکرا ، کار لە خرابترین هەل و مەرجەکان و بە کەمترین ئاستى حەق دەس لە کارگە و کارخانەکان تەنیا بەشى ژنان لە گەشە کردنى پەێوەندیەکانى کۆمەڵایەتى و پێشکەوتنى کۆمەڵگاى بورژوازیە .
لە دەورانى دەسەڵاتداریەتى رێژیمى کۆمارى ئیسلامى ئەمرۆکە نە تەنیا لە ئازادى پێکهاتە و کۆبوونەوە کار و هیتد . . . قسە و باسێک ناکرآى و هەر چەشنە ئیمکانى رێکخستنى ئاشکرا و ئازاد لە ژنان زەوت کراوە ، بەڵکو تەنانەت سەرەتائیترین مافەکانى ژنان وەک هەڵبژاردنى ئازادانەى هاوسەر ، ئازادى مافى جیابوونەوە و هیتد . . . یش لەوان زەوت کراوە .
پێشیل کردنى ئاشکراى مافەکانى ژنان خۆى بە خۆى لە دارشتنى یاساکانى دواکەوتووانەى وەک حیجابى زۆرە ملى ، بەردباران کردنى ژنان ، سیغە کە شتێک جگە لە لەش فرۆشى یاسایى نیە نیشان دەدات کە لە حکومەتى ئیسلامى ژن تەنیا ئامرازى بەرهەم هێنانى مندالڕ و ڕابواردنى جینسى دەژمێردرآ نەک مرۆڤێک کە دەتوانى و دەبى شان بە شانى پیاوان لە بەرهەم هێنانى کۆمەڵایەتى بەشدارى بکات و لە ماف و جێگا و شوێنى کۆمەڵایەتى یەکسان لە گەلَ ئەوان بەهرەمەند بێت .
لە ئێرانى ئەمرۆدا زەوتى مافە دیموکراتیکەکان لە تەواوەتى کۆمەڵگا و لە سەرەوەى ئەواندا ژنان ، ئیهانە و سووکایەتى بە ئەوان و بێ بەش کردنیان لە سەرەتائیترین مافەکانیان ، لە نێوان نەتەوەکانى ستەم لێکراو بە لە بەرچاوگرتنى بارودۆخى کۆمەڵایەتى _ ئابوورى ئەوان پەرەى زۆرتر دەستێنآ .
بێمافى ژنان لە نیۆان نەتەوەکانى ژێر ستەم بە پى ئاستى نزمى گەشەکردنى کۆمەڵایەتى و ئابووری و پاشماوەى سیستەمەکانى ڕزیو و دواکەوتوو زۆرترە .
لە کوردستانیشدا ژنانى زەحمەتکێشى گەلى کورد سەرەڕاى ستەمى نەتەوایەتى ، کارى تاقەت پڕۆکێنى ڕۆژانە ، هەموو کات لە لایەن داب و نەریتى دواکەوتووانەى پیاوسالارى دەکەونە ژێر گۆشار و تەنگەژە .
ژیانى ژنانى زەحمەتکێشى کورددستان رەنگدانەوەى ڕق و کینى قووڵى ساڵەها دەرد و رەنج و بآ بەشیە کە لە زریانى خەباتى شۆڕشگێرانەى گەلى کورد رێگاى دروستى خۆى دەدۆزێتەوە و لەو هێلەدا درێژە پآ دەدرآی ، هەژارى دڵتەزین و بى بەشى لە هەر جۆرە مافە کۆمەڵایەتیەکان ، ژیانى سەخت و دژوارى ژنانى زەحمەتکێشى کوردستانى لە گەلَ خەبات دژى ئەم ستەمە وەحشیانەیە تێکەڵاو کردووە .
ژنانێک کە لە تەمەنى منداڵیەوە لە کارگەکانى قالى چین ، رەستن و چنین لە ماڵەکان و مەزراکان و لە گۆندەکانى دوور کەوتوو و بآ بەشى کوردستان بە بى هیچ جۆرە ئامرازى سەرەتایى ژیان ، لەو پەرى چەوساندنەوەدان و ئاخیرین هێز و توانایان لێدەستێندرآ . ژنانێک کە لە بەرەبەیان تاکو شەو باڵایان لە ژێر کارى تاقەت پڕۆکین ورد دەبێتەوە و زنجیرى نەریتە دواکەوتوو و ڕزیوەکانى سەدەکانى ناوەراست لە سەر دەست و پآ ئەوان قورسایى دەکات . وەک هەموو ژنانى زەحمەتکێشى سەرانسەرى ئێران لە سەر ناچارى دژواریەکانى زۆر لە سەر شانى خۆێان ڕادەکێشن و لە هەمان کاتدا زاڵبوونى پەێوەندیەکانى دواکەوتووانەى ئابوورى _ کۆمەڵایەتى بە تایبەت لە گۆندەکانى کوردستان هەر وەک شوێنەکانىترى ئێراندا هەمیشە بە بەشدارى ڕاستەوخۆى ژنان لە خەبات دژى سیستەمى ڕزیوى سەرمایەدارى تێکەڵاو بووە . ژنانى خەباتگێرى کورد بە ئازایەتى قارەمانانەى خۆیان ڕۆڵى بەرچاویان لە خەباتى شۆرشگێرانەى کرێکاران و زەحمەتکێشانى کوردستان بووە .
ئەوان لە مەوداى خەباتى پڕ لە حەماسەى خۆیان لە دەستەکانى گوڵلەباران کردن ، بیرەوەرى سەربەرزانەیان لە خۆوە بە جى هێشتووە کە نیشاندەرى خۆڕاگرى و شەهامەت و ئیمانى پتەوى ئەوان بە نیسبەت ئازادى و رۆڵى ئەوان لە ڕەوتى خەباتى چینایەتیە .
رێژیمى کۆمارى ئیسلامى بە درێژایى حوکمرانى ڕەش و هەوسارپچڕاوى خۆى لە سەرکوتى خوێناوى گەلى کورد و خەباتگێرانى دیکەى رێگاى ئازادى و یەکسانى ، ژنانى زەحمەتکێشى کوردستانى زیاتر لە جاران خستووتە بەر هێرشى وەحشیانەى خۆى و هەر جار لە گەلَ بەربەرەکانى دلێرانەى پیاوان و ژنانى زەحمەتکێشى کوردستان بەرەو روو بووە .
ژنانى کوردستان لە درێژایى 35 سالڕ حوکمرانى ڕەشى کۆمارى ئیسلامى و هێرشى جینایەتکارانەى ئەو بۆ سەر کوردستان لە گەلڕ خۆڕاگرى بى هاوتاى خۆیان لە بەرانبەر هەموو سیاسەتە دواکەوتووانەکانى رێژیم ، و بە خەباتى خۆیان ڕەوا بوونى بزووتنەوەى گەلى کورد و ئامانجى شۆڕشگێرانەى نیشان داون . ئەمڕۆ کە 35 سالڕ لە حکومەتى وەحشىگەرى و بەربەریەتى سەدەکانى ناوەڕاستى کۆمارى ئیسلامى تێپەر دەبآ و سیاسەتەکانى دواکەوتووانە و دژ بە ژنى ئەو بۆ هەموو کۆمەڵە ژنانى ستەم لێکراو روون بووە . ئەمرۆ کە هێشتا رێکخراوە بورژوازیەکان هەر کامیان بە شێوەێک دەێانەوى پێشیلى سەرەتائیترین مافەکانى ژنان بکەن ، ئەرکى هەموو کۆمۆنیستەکانە کە ژنانى کرێکار و زەحمەتکێش بە قازانجەکانى چینایەتى خۆیان تى بگەێنن و بە رێکخستنى ئەوان جموجۆڵە ئیعترازیەکانى ئەوان رێک بخەن و بە لایەندار کردنى خەباتى ئەوان دژ بە سیستەمى سەرمایەدارى ، بۆ بەرەو پێش چوونى ئامانجەکانى بزووتنەوەى شۆرشگێرانە ، هێڵیکى دیکە لە خەباتى چیناێەتى بۆ وەدى هێنانى مافەکانى ژنان بکەنەوە و لەم رێگایەدا ژنانى زەحمەتکێش ببەنە گۆرەپانى پەیکار و بەردەوام بۆ خەبات دژى رێژیمى کۆمارى ئیسلامى بانگەوازیان بکەن .
سەدان ژنى کۆمۆنیست و خەباتکار کە لە ژێر وەحشیانەترین ئەشکەنجەکانى نامرۆڤانە لە جەرگەى خەباتى چینایەتى لە ناوخۆى کۆمەڵگا و لە رێزەکانى پێشەوەى خەبات بە ئیمانێکى پتەو بە ئامانجە سەرەکیەکانى چینى کرێکار درێژە بە خەبات دەدەن ، تاکو کۆمەڵگاێک دامەزرێنن کە لە زۆڵم ، چەوساندنەوە ، هەژارى و کۆیلەتى ئاسەوارێک نەبى . هەزاران ژنى شوڕشگێرى گیان بەخت کردوو و دەیان هەزار تێکۆشەرى لە بەندکراو هەموو نیشاندەرى ئیرادەى پۆڵائینى ژنانى کۆمەڵگاى شۆرشگێرى ئێمە بۆ لە ناو بردنى هەموو ئاسەوارەکانى دەسەڵاتى چینایەتیە .
ریگای گه ل
ارسال یک پاسخ

آدرس ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

Translate »