اتحاد فدائیان کمونیست
کار ، مسکن ، آزادی ، جمهوری فدراتیو شورائی!

بژی 11ی گوڵان ( 1ی مەی ) رۆژی جیهانی کرێکار , رۆژی هاوپشتی نیونەتەوەیی کرێکاران !


رۆژی یەکەمی مانگی مەی بۆ کرێکاران تەنیا جەژنێکی گەورەی هاوپشتی نیە . ئەم رۆژە پێش لە هەموو شت رۆژی رێز دانان لە نەریتەکانی خەباتی کرێکاران , رۆژی تووند کردنی خەبات بۆ وە دیهێنانی داخوازیەکان و ئامانجەکانی کرێکاران و رزگاری لە هەزاران نکبەتی سیستەمی سەرمایەداریە . رۆژی نێشان دانی ئیرادەی پۆلائینی بەرهەم هێنەرانی نەعمەتەکانی مادی و خۆڵقێنەری پێویستیەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیە .رۆژی یەکەمی مانگی مەی , نیشان دانی توانای هێزی کۆمەڵایەتی چینێکی جیهانیە . هەر بۆیە رۆژێکی نیونەتەوەئیە . بەڵام چینی کرێکاری هەر وڵاتێک بە گرێ‌ دانی رێزدانان لەم رۆژە , بەرێوە بردنی جەژنەکانی یەکەمی مانگی مەی , لە گەڵ خەباتی خۆی لە ئاستی میللی , دەتوانێ‌ لەم جەژنە مەزنە جیهانیە بەشدار بێت . لە مەودای زۆرتر لە یەک سەدەی ڕابردوو , چینی کرێکار لە ئاستی جیهانی , سەرکەوتنەکانی مەزنی بە دەست هێناوە . گرێنگترین داخوازیەکانی خۆی لە زۆربەی بوارەکان , وەدی هێناوە . بە سەرکەوتنی شۆرشی مەزنی سوسیالیستی ئوکتوبەر , جیهانی سەرمایەداری تووشی دوو بەرەکی کرد و سیستەمێکی نوێی دامەزراند و پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە زۆر وڵاتی دیکە دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت ,ئەگەر چی لە ئاکامی قەێران لەو سوسیالیزمە کە لە تێ‌گەیشتنی ناتەواو لە بنیات نانی سوسیالیزم و ئامرازی پاراستنی ئەو واتە دیکتاتۆری پرولەتاریا رووی دا , چینی کرێکار دەسەڵاتی لە دەست دا و پرۆسەی گەرانەوەی کۆمەڵگا بەرەو سەرمایەداری دەستی پێ‌ کرد . بەڵام نەریتەکانی سوسیالیستی چینی کرێکار و دەسکەتەکانی ئەو , جێگای مێژوویی خۆی لە پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پاراستووە . شکستی تێ‌گەیشتنی بوروکراتیک لە سوسیالیزم سەرەرای هەموو ئاکامەکانی تاڵی ئەو , بە ئەزموونەکانی خۆی , ئەزموونی بزووتنەوەی چینایەتی کرێکارانی جیهانی دەوڵەمەندتر کردووە و ئێرادەی چینی کرێکار لە نوژەن کردن , پەرەپێدان و سەقامگیری سوسیالیزم لە داهاتوو , وەک ئارمانی بەرزی مرۆڤایەتی , پتەوتر کردووە . چۆنکە کرێکاران بە ئەزموون , سەڵماندوون کە شکستی خۆیان بە ئەزموون وەرگرتن لە شکستەکان دەکەنە چەکێک بۆ سەرکەوتنەکانی مەزنی خۆیان . ئەمە ئەزموونی گەورەی یەکەمی مانگی مەی خوێناوی کرێکارانی شیکاگۆ بوو , کە دەنگدانەوەی ئەو ئێستا هەموو سالێک لە سەرانسەری جیهان لە هێزی یەکگرتووی کرێکاران , هەرچی بەرزتر بە گوێ‌ دەگات .
لە ئێران کە رێژیمێکی دیکتاتۆری _ مەزهەبی بە ناوی کۆماری ئیسلامی دەسەڵات بە دەستیەتی . ناهێڵن کرێکاران بە شێوەێکی ئازادانە کۆ ببنەوە . رێژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو سالێک لەم رۆژەدا لە رێگای ئورگانەکانی دژی کرێکاری خۆی رێ‌ و رەسمەکانە فەرمایشی بەرێوە دەبات تاکو بەرگرێ‌ بکات لە هەرچەشنە رێ‌ و رەسمێکی سەر بە خۆی کرێکاران.
ماوەێکی زۆرە کە چینی کرێکاری ئێران ناتوانێ‌ ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە ڕەوتی رووداوەکانی سیاسی _ کۆمەڵایەتی ئێران ببینێ‌ . تێکۆشانی بێ‌ وچانی کرێکاران چ لە رێژیمی شا و چ لە دەورانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی , هەموو کات بە زیندان , ئەشکنجە و ئیعدام وەلام دراوەتەوە .رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وەک هەموو حکومەتەکانی سەرمایەداری , بە شێوەێکی بەردەوام پروپاگەندی بەربڵاو بەرێ‌ دەخات , تاکو بە خەڵک , بە تایبەت کرێکاران و لاوان بسەلمێنێ‌ , سوسیالیزم و کۆمۆنیزم لە ناو چووە . سەرەرای هەرا و هوریای رێژیم دژی کۆمۆنیزم , ئیمانی چینی کرێکاری ئێران بە نیسبەت سوسیالیزم سست نەبووە بەڵکو پێویستی مێژوویی گۆرانکارێکی شۆرشگێرانە لە کۆمەڵگا و دیفاعی سەرسەختانەی ئەوان لە دیموکراسی و سوسیالیزم زۆرتر بووە . پاش هەڵوەشانەوەی بڵۆکی رۆژهەڵات , شایی و هەڵپەرکێکی بێ‌ سنوور لە لایەن جیهانی سەرمایەداری بیندرا .سەرەرای ئەمەی کە ئێستا زۆرتر لە دوو دەیەیە کە جیهانی سەرمایەداری دەسەڵاتی خۆی بە سەر دونیا دا بڵاو کردوتەوە , بەڵام هێشتا نەک هیچ چەشنە گۆرانکارێکی بنەرەتی بە قازانجی هیچ کام لە توێژەکانی کۆمەڵایەتی جیهان رووی نەداوە . بە پێچەوانە , هەژاری , شەر و نائەمنی پەرەی ساندووە . بۆیە هێشتا هەل و مەرجی گونجاو هەیە تاکو بیر و بۆچوونەکانی سوسیالیستی لە نێوان چینی کرێکار و هەموو زەحمەتکێشان تەبلیغ و بڵاو بکرێتەوە. ئێستا چینی کرێکاری ئێران لە بارودۆخێکی زۆر خراپ لە بواری ئابووری _ کۆمەڵایەتیە . لە چوار چێوەی پروپاگەندەکانی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی ئێران , ئورگانەکانی وەک وزارەتی کار , ماڵی کرێکار ( خانە کارگر ) و ئورگانەکانیتر وەک ئەمان لە مافەکانی کرێکاران قسەی پڕ و پووچەڵ دەکەن . لە حاڵێکدا ئەم ئورگانانە هیچ پەێوەندێکیان بە کرێکارانی ئێران نەبووە و نیە , ئەوان تەنیا ئامرازی قازانجەکانی چینایەتی سەرمایەداران و سیستەمی مەزهەبی داسەپاون . بە هۆی هەل و مەرجی دیکتاتۆری و سەرکوتی ساڵەکانی ڕابردوو , هەر چەشنە پەێوەندێک نێوان چینی کرێکار لە گەڵا توێژەکانی کۆمەڵایەتی وەک زەحمەتکێشان , ماموستایان , فەرمانبەران و هتد … لە ئاستێکی نزمە . بەم حاڵەدا رێژیم نەیتوانیوە ئەم پەێوەندیە هەر چەند لاوازیش بێت بپچرێ‌ . هەر چەند بوونی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی لە کارخانەکان و سیستەمی پۆلیسی , جیایی و بڵاوە بوون لە نێوان کرێکارانی پێک هێناوە , و سەرەرای هەموو زەخت و چاوەدێریەکانی پوڵیسی , لە مەودای ساڵەکانی ڕابردوو مانگرتنەکان و خۆپیشاندانەکانی کرێکاری یەک بە دوای یەک رووی داوە .
لە هەل و مەرجی ئێستادا چارە سەری گرفتەکانی چینی کرێکار وەک توێژەکانیتری ئێران لە گیرۆی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە . ئێستا پاش 35 ساڵ رەنجی هەژاری و برسیەتی , شەڕ و ماڵا وێرانی , ئەشکنجە و ئیعدامی دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامی , چینی کرێکاری ئێران بە پێشوازی رۆژی یەکەمی مانگی مەی دەچێ‌ , بەم هیوایە کە بتوانێ‌ یەکیەتی و یەک دەستی خۆی پتەوتر بکات . ریزەکانی خۆی رێک بخات و بە سەر وێرانەکانی کۆماری ئیسلامی , سیستەمێک بێ‌ چەوساندنەوە و ئازاد و دیموکراتیک دامەزرێنێ‌ .
ارسال یک پاسخ

آدرس ایمیل شما منتشر نخواهد شد.