سایت فدائی، ارگان رسمی سازمان اتحاد فدائیان کمونیست
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورد ، بۆ چ لایه‌نک ؟ دژی چ سیاسه‌تێک ؟
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورد ، له به‌ربڵاوی و به‌هره‌مه‌ند بوون له پێگه‌ی به‌ربڵاوی خه‌ڵکی یه‌کێک له نموونه‌کانی پرشنگداری ئه‌م جۆره بزووتنه‌وانه‌یه . ئه‌م لایه‌نه له زه‌ق بوونی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه له کوردستان ، له مه‌ودای سی ساڵی رابردوودا خۆی به ته‌واوی له هه‌موو زه‌مینه‌کان ، نیشان داوه . ریژیمی کۆماری ئیسلامی له هه‌مان یه‌که‌م هێرشه‌کانی به‌ربڵاوی خۆی بۆ سه‌ر کوردستان تاکو ئێستا رووبه‌رووی خۆراگری چه‌کدارانه‌ی رۆله‌کانی گه‌لی و هه‌روه‌ها ویست و ئیراده‌ی پۆلائینی خه‌ڵکی کورد بووه‌ته‌وه . رژیم له کوردستاندا ده‌ستی داوه‌ته هه‌ر جنایه‌تێک به دژی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش ، به‌ڵام هیچ کات نهیتوانیو بگاته ئامانجه‌کانی دواکه‌وتووانه‌ی خۆیدا و ویست و ئیراده‌ی پۆلائینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد سست و لاواز بکات . رژیم بۆ به‌ره‌و پێش بردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی له کوردستاندا ته‌نانه‌ت ده‌ستی داوه‌ته سیاسه‌تی فریو و درۆ و ده‌ڵه‌سه و نهرمش نیشان دان له پال سیاسه‌تی کوشتار و سه‌رکوتدا . به‌ڵام هیچ کام له ئه‌مانه ئاکامێکی دڵخوازی بۆ رژیم به دواوه نه‌بوو . نه‌فره‌ت و بێزاری و کینه‌ی له بن نه‌هاتووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد هه‌موو کات به‌دره‌قه‌ی رێگای سه‌رکوتگه‌رانی رژیم له کوردستانی خوێناوی بووه . مێژووی سی ساڵی رابردووی کوردستان نه ته‌نیا بهلاپهرهی زێرینی خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بێ ناو و نیشان نووسراوه‌ته‌وه که له دوورترین ناوچه‌کانی کوردستاندا ، توپ و خومپاره باران کردنی مالی و سامانی خۆیان و هه‌زاران مه‌ینه‌تی سه‌ر چاوهگرتوو له هێرشه‌کانی یه‌ک به دوای یه‌کی رژیمیان به سه‌ر به‌رزی ته‌واو تێپه‌ر کردوون و سینگی خوێان له به‌رانبه‌ر گولولهی بهکرێکیراوان سپهر کردوون و وه‌ک دیواری ئاسنی له به‌رانبه‌ر سه‌دان هه‌زار به‌کرێگیراوی سه‌رکوتگه‌ری دواکه‌وتوویی خۆراگرن . خه‌باتی چه‌کدارانه ئێستا له کوردستان ته‌نها به پشته‌وانه‌ی ئاوا خۆراگری له به‌رانبه‌ر رژیم به‌رده‌وامه و نهێنی پایه‌داری بزووتنه‌وه‌ی ئێستایش به‌شێوه‌یکی ئه‌ساسی له ئه‌مه دایه .له مه‌دای سی ساڵی رابردوودا خه‌باتی خه‌ڵکی له کوردستان سه‌ره‌رای هه‌موو گرفته‌کان به‌شێوێکی به‌ربڵاو ، ئه‌م راستیه‌ی سه‌ڵماندووه که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌ره‌رای گرفته‌کانی سه‌ر رێگای خۆیدا که خۆی به خۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌ێرانی سیاسه‌ته‌کانی حاکیم به سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌یه ، به هێز تواناوه له به‌رانبه‌ر رژیمی کۆماری ئیسلامی موقاومه‌تی کردووه . ئه‌مه ناتوانێ رووداوێکی ساده بێت . راده‌ی به‌ربڵاوی و شێوه و شێوازه‌کانی پێشکه‌وتوو و هێندێک جار نموونه‌یی خه‌باتی خه‌ڵکی له مه‌ودای سی ساڵی رابردوو ، نیشانده‌ری گه‌شه کردن و په‌ره‌ساندنی خه‌بات ، زه‌مینه‌ی په‌ره‌ساندن و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌وه‌یه . ئیراده‌ی زاڵ به سه‌ر ئه‌م خه‌باته سه‌ره رای به‌ربڵاوه بوون و خۆ به خۆیی بوونی ئه‌وان ، پێش له هه‌مووشت نیشانده‌ری هێز و توانای بزووتنه‌وه شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورد و پوتانسیلی مه‌زن و به‌کار نه‌هاتووی ئه‌وه که بێ گۆمان یه‌ک ده‌ستی ئه‌م ئیراده‌یه و گۆرینی مهجراکانی ئه‌و به ئورگانیسمێکی رێکخراو ، ته‌زمینی حه‌تمی سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورده . له مه‌دای زیاتر له سی ساڵی رابردوو ، رژیم زۆر هه‌ولی داوه تاکو سیاسه‌ته‌کانی خۆی له کوردستان جێ به جێ بکات . سه‌دان گوندی وێران کردووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرێنگه ئه‌مه‌یه که رژیم به ده‌گمه‌ن توانیه سیاسه‌ته‌کانی جێ به جێ بکات و هه‌میشه له گه‌ڵ موقاومه‌تی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکیشی کورد رووبه‌روو بووه . له زۆربه‌ی کاته‌کان هێرشه‌کانی رژیم و به‌کرێگیراوانی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کورد تووشی شکست بووه و رژیم مه‌جبوور به پاشه‌کشه بووه . و ئه‌م پاشه‌کشانه شتێک نه‌بووه که به ئاسانی روو بدات به‌ڵکو له ره‌وتی شه‌رێکی درێژخایه‌ن و درێژه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لکی به ئه‌نجام گه‌یشتووه . بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له کوردستان له کرده‌وه دا تاکو ئێستا ، ریشه دار بوونی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و زه‌مینه‌کانی مادی به‌هێزی ئه‌و له نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به باشترین شێوه نیشان داوه . به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خه‌باتی خه‌ڵکی و په‌ره‌ساندنی ئه‌و ، پێش له هه‌موو شت نیشانده‌ری رۆڵی دیاریکه‌ری خه‌باتی خه‌ڵکی له هه‌ر جۆره گۆانکاری له هه‌لومه‌رجی داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورده .
سه‌رنج دان به ئه‌م راستیه و حه‌ره‌که‌ت له به‌سته‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته یه‌کێک له گرێنگترین مهسهڵهکانی ئه‌مرۆی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورد و پیویستی خێرای گه‌شه کردن و په‌ره‌ساندنی ئه‌و و پشت ئه‌ستو بوون به ئههروومی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌یه . تێگه‌یشتن له رۆڵ و جێگه و شوێنی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورد و ناسینی هۆکاره‌کانی بزوێنه‌ری ئه‌و بێ گۆمان ، کردنه‌وه‌ێک له ره‌وتی رێکخستنی ئه‌وه . و له جێگه‌ی خؤیدا وه‌لامێکی روونه بۆ زۆر گرفتی سه‌ر رێگای گه‌شه کردن و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی بزووتنه‌وه و جه‌خت ده‌خاته سه‌ر پیویستییه‌کانی ئه‌ساسی ئه‌و. به بێ تێگه‌شتنی ئه‌م مه‌سه‌ڵه‌یه که هێزی راسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئێستا له کوێدایه ، چ هۆکارێک له مه‌سیری ئێستای گه‌شه کردنی ئه‌و کاریگه‌ره ، چۆن ده‌توانرێ پوتانسیه‌لی مه‌زنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به باشترین شێوه و له ئاستێکی زۆر به‌ربڵاوتر له مه‌ی که ئه‌مرۆ هه‌یه‌تی له جه‌هه‌تی ئاسوی داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورد ، به کار هێنا و له سنووری هه‌لویست وه‌رگرتنی غه‌یری ریشه‌یی به خه‌باته‌کانی خه‌ڵکی وه‌ک رووداوێکی خۆ به خۆیی و ته‌نها واکنش نیشان دان له به‌رانبه‌ر کرده‌وه‌یکی به‌رانبه‌ر تێپه‌رین ،تێگه‌یشتنی پیویستیه‌کانی ئه‌ویش زۆر سه‌خت و له ئه‌ساسدا غه‌یری مومکین ده‌بێ . خه‌باتی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کورد له سه‌ر زه‌مینه‌ی گه‌یشتن به خواستێکی مێژوویی دیاریکراو له ئارادایه . خواستێک که بواره‌کانی ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دیاریکراوی له بوونی ئه‌مرۆی گه‌لی کوردی هه‌یه . واته مافی چاره‌ی خۆ نووسین ، رزگاری له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و کردنه‌وه‌ی رێگا و مه‌سیری گۆرانکاریه‌کانی شۆرشگێرانه له بواره جۆرا و جۆره‌کانی ژیانی گه‌لی کورد . به‌ڵام به‌ربه‌ست کردنی بزووتنه‌وه‌ی ئێستای کوردستان ته‌نها له چوارچێوه‌ی له ناو بردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی به کوردی هه‌ڵسنگاندنی روون له مه‌سیری وه‌دی هاتنی ئه‌م راستیه و لێکدانه‌وی عه‌ینی له مه‌سه‌له‌کانی په‌ێوه‌ندیدار به ئه‌م له ناو بردنه‌ی سته‌مه ، له باشترین حاڵه‌تدا تێروانینێکی ساده و به شێوه‌ێک له شێوه‌کان به‌داوا چوونی تهمایوڵاتی بورژوایی و پاسیویستی له بزووتنه‌وه‌ی ئێستایه و ئاکامی حه‌تمی خۆی له زیگزاگ چوونی سیاسی ، گۆمان و دوودڵی و لاوازی و ناپهیگیری له هه‌لویست وه‌رگرتن و پراگماتیسم و به دوادا چوونی رووداوه‌کان له کاته‌کانی حه‌ساسی خه‌باتی ئێستا نیشان ده‌دات . مافی چاره‌ی خۆ نووسین بۆ گه‌لی کورد ، مانایکی زۆر زیاتر له نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌لومه‌رجی زاڵ به سه‌ر بارودۆخی ئێستای ئه‌و هه‌یه . ئه‌م شته نه ته‌نها ئامانجه‌کانی خه‌باتی ئێستا و پیویستیه‌کانی ئاسوی سه‌رکه‌تووی ئه‌و ،به‌ڵکو پێش له هه‌مووشت خه‌باتی کۆمه‌ڵانی گه‌لی کوردی نیشانی داوه . رزگاری له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ماناێکی جگه له رزگاری له هه‌موو پاش که‌وتن ، هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی سه‌رچاوه گرتوو له بوونی ئاوا سته‌مێک نیه .ماناێکی جگه له پیویستی ئه‌نجامی گۆرانکارهیکانی بنه‌رتی له وه‌زعیه‌تی نه‌هامه‌تباری ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای نیه . خه‌بات بۆ ئاوا گورانکاریانه‌ی حه‌تمی پیویستی هه‌یه به وجودی ئامرازه‌کانی راسته‌قینه‌ی ئاوا گورانکاریانه‌ی له گه‌رم و گوری خه‌باتی ئێستا دا و له ره‌وتی ئه‌ودا .ئه‌و ئامرازانه‌ی که ده‌توانن له پاش سه‌رکه‌وتنیش حه‌تمی بوونی ئاوا گۆرانکاریانه‌ی له ژیانی گه‌لی کورد ته‌زمین بکه‌ن . ئامرازی راستقینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ گۆرانکاریه‌کانی بنه‌ره‌تی له ژیانی ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان شتێک نیه جگه له رێکخستنی به‌ربڵاوی ئه‌وان له ره‌وتی خه‌باتی ئه‌واندا . شتێک که ئه‌مرۆکه و له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتی گه‌لی کورد ، سه‌ره‌رای به‌رده‌وامی به‌هێز و به‌ربڵاوی ئه‌و نه‌تیوانیوه به کرده‌وه خۆی نیشان بدات . حه‌تمی بۆ هه‌ر که‌سێک ئه‌م پرسیاره پێش هاتووه که بۆ چی ؟ راستی ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌ڵه‌ی خه‌باتی ئێستا له کوردستان به ده‌س هینانی مافی چاره‌ی خۆ نووسینه ، به‌ڵام خۆدی ئه‌م مافه بۆ هێزه‌کانی جۆراجۆری چینایه‌تی له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد ، خاوه‌ن ناوه‌رۆکی یه‌کسان نیه و ناتوانێ بێت و به بێ ئه‌وه‌ی که لایه‌نی دیاریکراوی ئاوا مافێک شی بکریته‌وه ، بێ ئه‌وه که جێگه‌ی میژوویی و خواستی چینایه‌تی ئه‌مرۆ ئه‌و که خه‌باتێکی خوێناوی بۆ گه‌یشتن به ئه‌و له سه‌رانسه‌ری کوردستان ئه‌نجام دراوه ، روون بکرێته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی که لێکدانه‌وه‌ی روون له به‌سته‌ری خه‌بات بۆ ئاوا مافێک پێشکه‌ش بکرێت ، دیاریکردنی مه‌سیری وه‌دی هاتنی مافی چاره‌ی خۆ نووسین رێکخستن بۆ گه‌یشتن به ئه‌و و پیویستی ئه‌ویش ، هه‌روا په‌رده‌ی گۆمان ده‌مینێته‌وه .هه‌لویست وه‌رگرتن له به‌رانبه‌ر گرفته‌کانی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کوردیش به بێ ئه‌وه‌ی که ئیمکانی پێشکه‌وتن تا قوولایی و دوزینه‌وه‌ی ریشه‌کانی بێت ، له ئاستی نزم و له سنووری هه‌لویست له به‌رانبه‌ر مهعلولهکلن ده‌مینێته‌وه . مافی چاره‌ی خۆ نووسین ، ئه‌مرۆکه له گوره‌پانی سیاسی کوردستاندا ته‌فسیری جۆراوجۆری له سه‌ر هه‌یه . ناسیونالیسمی بورژوایی و ورده بورژوایی به تێگه‌یشتنی غه‌یری ریشه‌یی له ئاوا مافێک و به‌ربه‌ست کردنی ئه‌و ته‌نها رزگار بوون له قه‌یدی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له نمودهکانی به‌رچاوی ئه‌و ، له هه‌ر جۆره هه‌لویستی بنیادی به پیویستیه‌کانی وه‌دی هاتنی ئه‌و عاجیزه و به بێ ماهیتهی چیانایه‌تی خۆی که‌تووه‌ته وهرتهی ریفورمیسم و له جۆره رێکخستنی پایه‌دار بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و بێ توانایه . به‌بێ هۆ نیه که ناسیونالیسم له رووبه‌روو له گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ناو کوردستاندا ، هیچ به‌رنامه‌ێکی نیه . شیوه‌ی به‌رخورد به خه‌باتی خه‌ڵکی وه‌ک گرفته‌کانی تری بزووتنه‌وه‌ی ئێستادا له لایه‌ن هه‌ر هیزیک پێش له هه‌موو شت ، ریشه له تێگه‌یشتنی تایبه‌تی ئه‌و هێزه له ئامانجه‌کانی خه‌باتی ئێستا ده‌گرێ . ته‌نها له سه‌ر زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتنی روون و ئاشکرا له ئامانجه‌کانی خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی گه‌لی کورده که ده‌توانرێ رێکخستنی گونجاو بۆ گه‌یشتن به ئه‌و ئه‌نجام بدرێت . رێکخستنی خه‌باته‌کانی خه‌ڵکیش ، ئه‌مرۆکه حه‌تمی ته‌نها له مه‌وزه‌عی حه‌ره‌که‌ت بۆ وه‌دی هاتن ئامانجه‌کان و هیوای کۆمه‌لانی ملیونی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کورد مومکین ده‌بێ .خالی ده‌سپێکردنی جووڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی گه‌لی کورد له خه‌باتی ئه‌مرۆی ئه‌وان پێش له هه‌مووشت ، په‌ێوه‌ندی پته‌وه له نێوان سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و راستیه‌کانی هه‌ست پێکراوی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان .بۆیه هه‌ر جۆره وه‌لامێک به مه‌سه‌ڵه‌ی خه‌باتی ئمرۆی ئه‌وان ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که بتوانێ خالی ده‌سپێکردنی حه‌ره‌که‌تی خۆی له سه‌ر ئه‌م راستیه دابنێ که سته‌می نه‌ته‌وه‌ایه‌تی بۆ کۆمه‌لانی گه‌لی کورد ره‌نگدانه‌وه شتێک جگه له بوونی سیسته‌مه‌کانی رزیو و دواکه‌وتوو و پاشکه‌وتوویی و دواکه‌وتووی له په‌یوه‌ندیه‌کانی زاڵ ، له چه‌وساندنه‌وه و بێ مافی ته‌واوی ئه‌وان نیه ، له کرده‌وه‌یشدا له حه‌ره‌که‌ت له جه‌هه‌تی پیویستیه‌کانی گه‌شه کردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیستا راده‌وه‌ستێ . خه‌باتی ئه‌مرۆی گه‌لی کورد ئامانجیک جگه له تیک شکاندنی هۆکاری ئه‌م بێ مافیه ، و اه ناو بردنی سیسته‌مه‌کانی دواکه‌وتوو و هۆکاری هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی ئێستای خۆی ، ناتوانێ بێت . هه‌روا که گه‌یشتن به‌م سه‌رکه‌وتنی ئه‌م خه‌باتدا ، له ئاستی رێکخراوی خۆیدا ، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌م تێک شکانه ناتوانی راوه‌ستێ .بێ گۆمان ئه‌م ئێراده‌یه ده‌بێ بو بنیات نانی داهاتووی بێ سته‌م ، بێ کوێله بوون و زیندانی بوون له سیسته‌مه‌کانی کۆن و رزیو ، رێک خست و یه‌کگرتووی کرد و رادیکالیزمی ئێستای خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌لک له کوردستان له مه‌سیری وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانی ئه‌ساسی بزووتنه‌وه‌ی ئێستا کانالیزه کرد . لاواز بوون و سستی له رێکخستن و بێ خیاڵ بوون نسبه‌ت به ئه‌و له بزووتنه‌وه‌ی ئێستا دا ، پێش له ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵه‌کانی ئه‌م یان ئه‌و جه‌ریانی سیاسی که به سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه حاکیمه سه‌ر چاوه گرتوو بێت ، له شک و گۆمان و سستی و ناپهیگیری چینایه‌تی ئه‌وان له رووبه‌روو بوون له گه‌ڵ رادیکالیزمی ناخۆیی بزووتنه‌وه‌ی ئێستا سه‌ر چاوه ده‌گرێ . سرووشتیه که به دروشمی (( ته‌مرینی ییموکراسی )) له به‌شیک له ئێران واته کوردستان و یان به ئامانجی (( ده‌رکردنی هیزه‌کانی داگیر که‌ر )) گه‌یشتن به تێک شکانی هۆکاری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و هۆکاره‌کانی عه‌ینی سه‌رچاوه گرتوو له ئه‌و جگه له دونیای ئیدیعا لایه‌نی واقعیه‌ت به خۆوه ناگرێ و پاڵپشتی به رادیکالیزمی بزووتنه‌وه له چواچێوهیی قسه تێپه‌ر نابێت و ناگه‌ته کرده‌وه . دروشمه‌کانی وه‌ک (( ده‌ر کردنی هیزه‌کانی داگیرکه‌ر )) ، به ناوه‌رۆکی چینایه‌تی دیاریکراو و لایه‌نی دیاریکراوی خۆیدا ، زیاتر له ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌ی ئیستا و مه‌سیری پر له ههورازو نشیوی ئه‌و بێت و به شیوه‌یکی ئوسولی تیگه‌یشتن به نیسبه‌ت گرفته‌کانی زۆر ئاڵۆزی پێشکه‌وتنی داهاتووی ئه‌و بگه‌ێنی ، خۆی به خۆی به‌یانگه‌ری تیروانینی ته‌سک و سنوورداره له ئامانجه‌کانی ئیستراتژیکی خه‌باتی ئیستا و بێ ده‌ره‌تانی و بێ ده‌سه‌لاتی نیسبه‌ت به به‌رده‌وامی له داهاتووی زۆر ئالوز و سه‌ختی ئه‌م خه‌باته . ته‌رحی ئه‌و دروشمه و ته‌عکید کردن له سه‌ری له لایه‌ن کۆمه‌ڵه بهشیوهیک له شێوه‌کان به‌یانی شهرمگینانهی هه‌مان دروشمی (( ته‌مرینی دیموکراسی )) ی حیزبی دیموکراته له ژیر سه‌یته‌ره‌ی رژیمێکی سه‌رکوتگه‌ر له جۆری کۆماری ئیسلامی . له تهمایولاتی ناسیونالیستی که ده‌س مایه‌ی ئه‌سلی ئاوا دروشمێکه ئه‌گه‌ر چاو پۆشی بکه‌ین ، ئاکامی ته‌بلیغی ئاوا دروشمێکی ئاسان به‌بێ گه‌یشتنی له قیاس له گه‌ڵ ئامانجی تێک شکاندنی زه‌روری هۆکاری سته‌مکاری نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ک رێگرێک له به‌رده‌م رێگای به وجود هێنانی هه‌رجۆره گۆرانکاری له ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی ژێر سته‌م ، کاتێک که له کرده‌وه‌دا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خێرای خۆی تووشی گیروگرفت بێت ، نه ته‌نیا هێزی لایه‌نگری ئه‌م دروشمه تووشی سه‌ر لێشێواوی ده‌کات ، به‌ڵکو په‌ره به وره‌ی بێ کرده‌وه‌یی له نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش ده‌دات . ئاوا دروشمێک پیویستی به شتێک له ئاستی موعجزهێک هه‌یه که له هاوسه‌نگی فه‌رز لێکراوی هێزه‌کان ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که هۆکاری وجودی حاکمیه‌تی بورژوازی سته‌مکار گۆرا بێت ، حکومه‌تی دامه‌زراو له سه‌ر ئه‌ساسی سته‌مکاری نه‌ته‌وایه‌تی تێک شکا بێت ، له‌ناو بردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و به‌دواهاته‌کانی سه‌رچاوه گرتوو له ئه‌ویش عه‌مه‌لی بکات . ئاوا دروشمێک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به کینه نیسبه‌ت به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ک تێک شکاندنی ئه‌و ، به‌ڵکو بۆ ڕاهاتن له گه‌ڵێدا ، په‌روه‌رده ده‌کات و له دژایه‌تی له گه‌ڵ ته‌جرووبه‌ی به‌کرده‌وه‌ی ئه‌وان ، له هه‌رجۆره رێکخستنی ئامانجدار ڕادهکرێ . هه‌ر هه‌ولێکی دارێژه‌رانی ئه‌م دروشمه بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵانی خه‌لک خاڵی له ناوه‌رۆک ده‌بێ و وه‌دی نه‌هاتنی ئه‌م ئامانجه ، که‌متر خه‌م بوون له کرده‌وه به‌دوا دایه و سه‌رلێشێوای له رووبه‌روو بوون له گه‌ل گرفته‌کانی بزووتنه‌وه‌یش هوهک هه‌ڵه‌کانی کاتی هه‌لسنگاندنی له سه‌ر ده‌کرێ. رادیکالیزمی بزووتنه‌وه‌ی ئێستا له کوردستان ، که نمودی واقعیتی خۆی له ناوه‌رۆکی خه‌باته‌کانی خه‌لکی به ته‌واوه‌تی نیشان داوه ، له لایه‌ن گرتنی دیاریکراوی چینایه‌تی له ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌هرمه‌نده . ئه‌م رادیکالیزمه زیاتر له ئه‌وه‌ی که پیویست بیت له سنووری چوارچێوه‌ی ئابووری به دوایدا بگه‌رین ، ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشانی سه‌رانسه‌ری ئێران به چاو ببینین . ته‌نانه‌ت پاشکه‌وتووترین به‌شی خه‌لکی کوریستانیش گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له حاڵێکدا رژیمی کۆماری ئیسلامی نه‌رووخێ و ماشینی ده‌وله‌تی بورژوازی سته‌مکار تیک نه‌شکێت ، مه‌حاڵ ده‌زانن . ئه‌مه‌یه ئه‌و راییکالیزمهی که بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه گه‌لی کورد نیسبه‌ت به بزووتنه‌وه‌کانی تری نه‌ته‌وایه‌تی جیاواز ده‌کات . ئه‌مه‌یه ئه‌و جه‌وهه‌ر شۆرشگێرانه‌یه که به‌م بزووتنه‌وه‌یه تایبه‌تمه‌ندی زۆر زیاتر له داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کورد ده‌به‌خشێ .تهعسیراتی دوایی ئاوا تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه که رێکخستنی له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م راییکالزمه به‌بێ رێک بوون له گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن گرتنه و به‌بێ په‌ێوه‌ندی ئه‌و له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی چینی کرێکار و کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێشی سه‌رانسه‌ری ئێران مومکین ناکات . له ژێر زه‌ختی ئاوا راستیکیش هه‌یه که حیزبی دیموکرات ته‌بلیغی ئاشکرای (( ته‌مرینی دیموکراسی )) ناکات و له پێچ و په‌نادا دروشمی رووخانی کۆماری ئیسلامی سه‌ر ده‌دات ، هه‌روا که کۆمه‌ڵه‌یش سه‌ره‌رای دانی (( دروشمی ئیستراتژیک )) ، (( ده‌رکردنی هێزه‌کانی داگیرکه‌ر له کوردستان )) دروشمی رووخان له ناو ئورگانه‌کانی خۆی ته‌بلیغ ده‌کات .