تا ئێستا سه‌دان یاسای (( خه‌بات دژی موخه‌دیرات )) له کۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند کراوه که سه‌رجه‌م ئه‌م یاسا په‌سه‌ند کراوانه تایبه‌ته به ئیعدام کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که موخه‌دیرات به کار دێنن . به‌ڵام نه‌ک راده‌ی ئه‌م که‌سانه به‌م کۆشتاره وه‌حشیانه‌یه له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی دانه‌به‌زیوه , به‌ڵکو رۆژ به دوای رۆژ دا به راده‌ی ئه‌وان زیاتر ده‌بێته‌وه و هه‌موو که‌سێک ده‌زانێ که کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سه‌رچاوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌موو شته‌کانی خراپ و نه‌فره‌ت لێکراوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌ویش به ئاشکراترین شێوه‌یه‌تی که بڵاو کردنه‌وه‌ی موخهدیراتیش وه‌ک یه‌کێک له ئامرازه‌کانی چاره‌ره‌شی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و دیل کردنیان له لایه‌ن سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئێرانه که کۆماری ئیسلامی وه‌ک سه‌رخانی سیاسی ئه‌و ههڵدهسنگێندرێت .
کۆماری ئیسلامی تێده‌کۆشی تاکو نیشان بدات بڵاو بوونه‌وه‌ی موخه‌دیرات له نه‌بوونی یاساکانی تووند و تێژی زۆرتر له خه‌بات دژی ئه‌م گرفته گه‌وره کۆمه‌ڵایه‌تیه و بۆیه هه‌ر جار که ئه‌م بابه‌ته ده‌نگ ده‌داته‌وه , پێ له سه‌ر ئه‌مه داده‌گرن که ده‌بێ توندهوتێژی و ئیعدام ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌وادی موخه‌دیر به کار دێنن زۆر بکرێ.
به‌ڵام راستیه‌کان چیه ؟
ئه‌مه‌ی که زۆر روون و ئاشکرایه ئه‌مه‌یه که کۆماری ئیسلامی , به یاسا و بێ یاسا تاکو ئێستا هه‌زاران که‌س له قوربانیانی موخهدیراتی داوه‌ته به‌ر ده‌سته‌ی ئیعدام و نموونه‌ی ئه‌م کۆشتارانه , قه‌سابخانه‌کانی ئینسانه که له لایه‌ن خه‌ڵخالی به‌رێوه چوو . بۆیه ناتوانین بڵین زۆرتر کردنی راده‌ی ئیعدام کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که موخه‌دیرات به کار دێنن ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ڕاده‌ی ئه‌وان و له ناو چوونی ئه‌م گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه .
ئه‌مه‌ی که ده‌بێ بیر ڵی بکه‌ین ئه‌مه‌یه که رۆژانه هه‌زاران ته‌ن مه‌وادی موخه‌دیر چۆن بڵاو ده‌کرێته‌وه و چۆن و له لایه‌ن چ ده‌زگاێکی به هێز به‌رهه‌م دێت و بڵاو ده‌کرێت راستی ئه‌مه‌یه که تاقمه‌کانی ئه‌سڵی به‌رهه‌م هێنانی موخه‌دیرات و قاچاخ کردنی ئه‌وان , نه‌ک ته‌نیا له ناوخۆ وڵات به‌ڵکو ناردنی ئه‌و به دوورترین شوێنه‌کانی جیهان هه‌روا کار به ده‌ستانی کۆماری ئیسلامین . دۆزینه‌وه‌ی مه‌وادی موخه‌دیر له جانتهکانی به‌رپرسان و دیپلۆماته‌کانی کۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ده‌ره‌وه بابه‌تێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره و هه‌موو که‌سێک پێ ده‌یزانێ . به‌ڵام بابه‌ته‌که ته‌نیا به‌م جێگایه به‌ربه‌ست ناکرێ . ئه‌مرۆکه ده‌بینین که به‌رهه‌م هێنان و دابه‌ش کردنی موخه‌دیرات یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی گرێنگی داهاتی کۆماری ئیسلامیه . بۆیه سه‌ره‌رای هه‌موو دۆزینه‌وه‌کانی موخه‌دیرات له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌روا سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م مه‌واده نه‌ناسراو ده‌مێنێ و ته‌نیا ناوی ئه‌وانه‌ی که دابه‌ش ده‌که‌ن ده‌گۆترێ . به‌ڵام به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م مه‌واده هه‌روا درێژی هه‌یه .
قاچاخی موخهدیراتیش وه‌ک قاچاخی هه‌موو شته‌کانیتر ته‌نیا له ده‌ستی کۆماری ئیسلامیه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م موخهدیراته ته‌نیا کاتیک به ئه‌نجام ده‌گات له ناکۆکی و شه‌ڕ له نێوان تاقمه‌کانی مافیای ده‌سه‌ڵاتدار به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌ر تاقمێک تێ ده‌کۆشی تاکو په‌ره به سنووری چالاکی خۆی بدات . یاساکانی کۆماری ئیسلامیش به بێ ئه‌وه‌ی که کارێکی به سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی بڵاو کردنه‌وه‌ی موخه‌دیرات بێت , بۆ فریودانه‌وه‌ی بیر و بۆچوونی گشتی , ماشینی کۆشتاری خۆی به کار دێنی و سه‌دان که‌س له قوربانیانی قازانج خوازی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی که خۆی به سه‌ر خه‌ڵک داسه‌پاندووه و هۆی هه‌موو چاره رهشیهکانه , ئیعدام ده‌کات . و له‌م نێوانه‌دا هه‌م ئیدعای خه‌بات دژی مه‌وادی موخه‌دیری هه‌یه و هه‌م بڵاوکراوانی ئه‌سڵی موخه‌دیرات که که‌سانێک جگه له سه‌رکرده‌کانی رێژیم نین بتوانن به خه‌یالێکی ئاسووده و بێ دڵهراوکهیی موخه‌دیرات به‌رهه‌م بهێنن و دابه‌شی بکه‌ن . کۆماری ئیسلامی نه‌ک ته‌نیا ناێهه‌وێ دژی موخه‌دیرات خه‌بات بکات به‌ڵکو بڵاوکردنی موخه‌دیرات وه‌ک یه‌کێک له ئامرازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری نکبهت باری سه‌رمایه له چاره‌ره‌شی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و سستی و دیل کردنیان به پێویست ده‌زانێ . زیاتر کردنی ماڵا و سامانی سه‌رمایه‌داران له گیرۆی زۆرتر بوونی موخه‌دیرات , له‌ش فرۆشی , و هه‌زاران ده‌رد و به‌ڵا و چاره‌ره‌شیه که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری تووشی خه‌ڵکی کردووه . ته‌نیا به نه‌مان و رووخاندنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و له ناوچوونی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤــ به ده‌ستی مرۆڤــ و قازانج خوازی بێ سنووری سه‌رمایه‌داران و پارێزه‌رانی ئه‌وانه که نه‌سڵی مرۆڤــ خۆی له قه‌ید و به‌ندی هه‌زاران نکبهتێک که ژیانی ئه‌و به‌ره‌و نه‌مان و وێرانی ده‌بات رزگار ده‌کات . ئه‌و کاته‌یه که مرۆڤــ ناچه‌وسێندرێته‌وه و خۆی خاوه‌ن ده‌س ره‌نجی خۆی ده‌بێ و تاڵان و دزی مانای خۆی له کۆمه‌ڵگا له ده‌ست ده‌دات .

دیدگاهها