سایت فدائی، ارگان رسمی سازمان اتحاد فدائیان کمونیست
بە تێگەیشتنی چینایەتی ، بە هێزی خەباتی سیاسی و بە کار هێنانی ئیرادەی قەهری رێز لە یەکەمی مانگی مەی ، رۆژی جیهانی کرێکاران بگرین !
یەکەمی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار , ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی ئوردوی کار بەرێوەیە . ئەمساڵیش کرێکارانی جیهان سەد و بیست و دووهەمین ساڵرۆژی یەکەمی مانگی مەی جەژن دەگرن و دەچنە پێشوازی زۆرتر لە یەک سەدە یەکگرتنی چینایەتی خۆیان لە سەرانسەری جیهان و لە خەبات دژی بۆرژوازی . یەکەمی مانگی مەی بۆ کرێکارانی جیهان تەنیا وەک جەژنێکی مەزنی هاوپشتی نیە . ئەم ڕۆژە پێش لە هەموو شتێک رێزدانان لە نەریتەکانی خەباتگێرانەی کرێکاران , ڕۆژی تووند کردنی خەبات بۆ وەدی هێنانی داخوازیەکان و ئارەزوەکانی کرێکاران و ڕزگار بوون لە هەزاران دەرد و مەینەتی سیستەمی سەرمایەداریە . ڕۆژی نیشاندانی ئیرادەی پۆڵائینی بەرهەم هێنەرانی نەعمەتەکانی مادی و خۆڵقێنەرانی پێداویستیەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیە . ڕۆژی یەکەمی مانگی مەی , نیشاندەری هێز و توانای هێزێکی کۆمەڵایەتی چینێکی جیهانیە . هەر بۆیە ڕۆژێکی نێونەتەوەئیە . بەڵام چینی کرێکاری هەر وڵاتێک تەنیا بە گرێدانی رێزدانان لەم ڕۆژە واتە بەرێوەبردنی جەژنی یەکەمی مانگی مەی لە گەڵا خەباتی جەماوەری لە ئاستی میللیدا دەتوانێ ڕۆڵی خۆی لەم جەژنەدا بگیرێ .
سەد و بیست و دوو ساڵا لەمەوبەر کاتێک کرێکارانی ئەمریکا بە دانی دروشمی کەم کردنەوەی سەعاتەکانی کار کردن هاتنە سەر شەقامەکان , لە ریزی پێشەوەی بزووتنەوەێک ڕاوەستابوون کە داخوازی کەم کردنەوەی سەعاتەکانی کار کردنی لە هەموو وڵاتەکانی سەرمایەداری وەک ئەسڵیترین داخوازی خۆی ڕاگەیاندە بوو . بەم هۆیەش خەباتی یەکەمی مانگی مەی 1886ی کرێکارانی شیکاگۆ لە هەموو دونیادا دەنگی داوە و پاشانیش هەموو ساڵێک یادی خەباتی قارەمانانەی ئەوان بە تووند کردنی خەبات بۆ وەدی هاتنی داخوازیەکانی کرێکاران رێزی لێ دەگیردرێ . ڕاگەیاندنی ڕۆژی یەکەمی مانگی مەی وەک ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە لایەن ئەنترناسیۆنالی دووهەمیش , بە تەعکید لە سەر گرێنگی جیهانی بوونی داخوازیەکانی کرێکاران و کاریگەریەکانی دوو لایەنەی خەباتەکانی ئەوان لە هەر چوار گۆشەێکی ئەم جیهانەدا ئەنجام درا و بووە نەریتێکی هەمیشەیی .
لە مەودای زۆرتر لە یەک سەدەی ڕابردوودا چینی کرێکار لە ئاستی جیهانیدا , سەرکەوتنەکانی مەزنی بە دەس هێناوە . نەریتەکانی سۆسیالیستی و دەسکەوتەکانی چینی کرێکاریش سەرەرای شکستی کاتی چینی کرێکار لە وڵاتانی سۆسیالیستی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت و ئۆروپای ڕۆژهەلات , لە جێگا و شوێنی مێژوویی خۆی لە پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەروەها بەهرەمەندە . شکستی تێگەیشتنی بۆروکراتیک لە سۆسیالیزم بە هەموو ئاکامەکانی تاڵی ئەودا , بە ئەزموونەکانی خۆی تەجرووبەی بزووتنەوەی چینایەتی کرێکاری جیهانیی دەوڵەمەندتر کرد و چینی کرێکاری لە نوژەنکردن , پەرەپێدان و جێگیر کردنی سۆسیالیزم وەک ئارمانجی بەرزی مرۆڤایەتی , سوورتر لە پێش دەکات . لە بەر ئەوەی کە کرێکاران بە تەجرووبە نیشانیان داوە کە هەر شکستێکی خۆیان بە ئەزموون وەرگرتن لەو شکستەدا دەکەنە چەکێک بۆ سەرکەوتنەکانی مەزنی داهاتووی خۆیان . ئەم ئەزموونە مەزنە یەکەمی مانگی خوێناوی مەی کرێکارانی شیکاگۆ بوو کە دەنگی ئەو هەموو ساڵا لە ساڵی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە .
چینی کرێکار لە مەودای زۆرتر لە یەک سەدە بەرێوەبردنی یەکەمی مانگی مەی , زۆر شکست و سەرکەوتنی بە خۆوە بینیوە , بەلام هیچ کات و لە هیچ ساتێک لە مێژووی ژیانی خۆیدا بە تایبەت لە کاتێک لە شۆرشی مەزنی ئۆکتوبەر موژدەی کردنەوەی لاپەرەێکی نوێی لە مێژووی مرۆڤایەتی دەدا , لە گەڵا پاشەکشەێکی بەم گەورەئیە رووبەروو نەبووە . هەڵوەشانی ئوردوگای سۆسیالیستی وەک بلۆکێکی نیزامی , سیاسی , ئابووری کە پاش شەڕی دووهەمی جیهانیدا دامەزرا بوو , لە ناوچوونی دەوڵەتانی بۆروکراتیک لە ئۆروپای ڕۆژهەلات و هەوڵا و تەقەڵای وڵاتانی ئیمپریالیستی بۆ داسەپاندنی سیستەمی نوێی تاڵانگەرانەی جیهانی و خۆشکردنی ئاگری شەڕەکانی تاڵانگەرانەی ناوچەیی , وەزعێکی ئاڵۆزی خۆڵقاندووە . داگیرکردنی وڵاتانی ناوچەکە و دەستێوەردان لە ئوموراتی چوارگۆشەی دونیا بە بیانوی شەڕ دژی تیرۆریزم تەنیا و تەنیا بۆ موسیتەر بوون بە سەر بازارەکانی جیهانی و تاڵانی سروەت و سامانی مادی و مەعنەوی گەلانی جیهان و پاشەکشە پێکردن بە بزووتنەوەی رزگاریخواز و کرێکاری وڵاتانی ئەقماریە . لەم ناوەدا ئیمپریالیزم و سەرمایەی جیهانی بە هۆی سوود وەرگرتن لە دام و دەزگای تەبلیغاتی و ماشینی جەنگی خۆیان و دەمە تەقەی بەکرێگیراوانی ناسیونالیستی ئیفراتی خۆیان لە ناوچەکە ژستی هێزی ڕزگاریدەر بە خۆوە دەگرن و پاش هەر هێرشێکی داگیرکەرانە ژنرالەکانی مرۆڤ کوژی ناتو وەک خوای ئازادی و قارەمانی رزگاری نەسڵی ئینسان دێنە پشت دوربینی تلویزیونەکان و سەرخۆش لە سەرکەوتنی خۆیان بۆ پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ئەم وڵاتانە پلانی جۆراوجۆر دادەرێژن !!؟؟
شەپۆڵی لادانەوە لە سۆسیالیزم لە نێوان بەشێکی هەرە گرێنگ لە هێزەکانی لایەنگری بزووتنەوەی چینایەتی کرێکاران و کەم بایەخ کردنی دەسکەوتەکانی ئەو , ئەمڕۆکە زۆر پەرەی گرتووە و ئەم مەترسیە هەیە کە ئەم وەزعە کاریگەریی هەبێ لە سەر پووچەڵا کردنی ناوەڕۆکی چینایەتی جەژنەکانی یەکەمی مانگی مەی . لە زۆر حاڵەت دا جیاتی ئەوەی کە یادی یەکەمی مانگی مەی بکرێت بە هاندەری کرێکاران بۆ وەبیر هێنانی بە کار هێنانی هێزی ئەوان بۆ بەدەس هێنانی مافەکانیان و هەروەها پەرەپێدانی خەباتی ئابووری بەرەو خەباتی سیاسی کرێکاری ، تەنیا وەک رۆژێکی دیاریکراو و تایبەت بە کرێکار و خاڵی لە ناوەرۆک وەک رۆژی منداڵان و یان رۆژی دایک و یان تەنانەت وەک رۆژی عاشقان ویان والنتاین چاوی لێ دەکرێ و بیانوێک دەبی بۆ سازدانی بساتی سور و سات و هەڵپەرکی . هەڵبەتە دەبێ سەرکەوتنەکانی تاکو ئێستای چینی کرێکار بە خۆشی رێزی لێ بگرین ، بەڵام ئایا بە دوای رووخانی ئوردوگای سوسیالیستی بە گشتی و لە ئاستی جیهانی و ڕاپەرینی ساڵی 57 لە ئێران بە تایبەتی و لە ئاستی ناوخۆیی دا چینی کرێکار هەر دەم و ساتتێک لە پاشەکشەدا نەبوو ؟ ئایا لەم حاڵەدا بزووتنەوەی چینی کرێکار نەک لاە حاڵەتی هجووم بەلچکو لە حالچەتی بەرگری کردن و موقاومەتدا نەبوو ؟ هەرچەند موقاومەتیش جێگای شانازیە بەڵام ئەم موقاومەتە بە تایبەت لە ئاستی ناوخۆیی دا خاوەن رێکخستن و مونسەجم و یەک دەست نەبووە . بۆیە تاکو ئێستا چینی کرێکاری ئێمە نەیتوانیوە لە بەرانبەر هێرشی سیستماتیک و رێک و پێک و رێک خراوی سەرمایە داران و بەکرێگیراوانی ئەوان بە شێوەێکی رێک خراو و یەک دەست و یەکگرتوو وەڵامی ئەوان بداتەوە و لە هەمان حاڵدا خۆی بۆ حەرەکاتی داهاتوو رێک بخات . چینی کرێکاری ئێمە هێشتا لە بەرانبەر زۆر رووداوی ناوخۆیی و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی توێژەکانی تری بن دەست لە ئێران بێ هەڵویستە و و یان لە بەرانبەر زۆر رووداوی ناوچەیی وەک ئەگەری شەرَِ لە ناوچەکە ناتوانێ هەڵویست وەر بگرێ بۆیە ئەم مەترسیە هەیە کە وەک شەڕی پێَشوو واتە شەری هەشت ساڵەی دواکەوتووانە لە نێوان حکومەتەکانی ئێران و عێراق ببنە گوشتی دەم توپی رژیم و کورەکانی شەڕی ناعادڵانەێکی تر بۆ حاکیمانی دیکتاتۆری سەرمایەداری گەرم ڕابگرن !! هەڵبەت ئەمە ڕاستێکی تاڵە بەڵام تا ئەو کاتەی چینی کرێکار ئەسیری تەوەهوماتی خۆی بێت و لە چوارچێوەی تەحلیلاتی هێندێک ئۆپۆزیسیونی ئوکونومیست و ریفورمیست چاو لە بزووتنەوەی ئەو بکەین وەزعی ئەم چینە تەنانەت لە باری ئابووریش لەمەی کە ئێستاکە هەیەتی باشتر نابێ کە هیچ بەڵکو خراپتر دەبێ . چینی کرێکارێک کە هێشتا نەیتوانیوە پێکهاتە سەربەخوەکان و زەردی خۆی بۆ بەرەو پێش بردنی خەباتی ئابووری خۆی رێک بخات چۆن و بە چ ئاسوێک دەتوانێ ئاڵترناتیوی شۆرشگیرانەی خۆی بە جێگای دەسەڵاتێک کە بەرەو نەمانە حاکیم بکات ؟ بورژوازی بە سەدان و هەزاران پیلان بزووتنەوەی کرێکاری دەکاتە ئامانجی خۆی و بۆ ئەم مەبەستە لە هەموو یارمەتێکی ناوخۆی حکومەت و دەرەوەی حکومەت سوود وەر دەگرێ . هێزی پوتانسیەڵی ئەحزابی رادیکاڵا بۆ ریچک خستنی چینی کرێکار و و خەباتی سیاسی ئەم چینە پاش سێ دەیە هێشتا دەبێ سەرفی خەبات دژی ئوپورتونیزم و بیروبۆچوونی رزیوی ناوخۆی بزووتنەوەی چەپ بێت . ئەو بیروبۆچوونە وێرانگەرەی کە هەموو کات لە کەمینی فورسەتەکان بووە بۆ بەلارێ بردنی خەباتی چینی کرێکار و ئەسیر کردنی ئەو لە چەنبەرەی خەباتی ئابووری بۆ وە دەس هێنانی سەنار سێ شاهی زیاتر و چەک و چانە دان لە سەر تومەنێک زیاتر حەق دەس !!!!
بەڵام سەرەرای هەمووی ئەم هەول و تەقەڵانەی بۆرژوازی دەبێ تەعکید بکەین لە سەر ئەم راستیە کە یەکەمی مانگی مەی , جەژنی پێشرەویەکانی کرێکارانی سەرانسەری جیهانە لە خەبات دژی سیستەمی کۆیلەیی بەکرێگیراوی و دەبێ ریزەکانی کرێکاران لە دیفاع لە دەسکەوتەکانی بزووتنەوەی چینایەتی خۆیان رێک بخەین و پتەوتری بکەین . دەبێ بە هەموو هێز و توانای خۆمانەوە و بە نیشاندانی هێز و توانای کرێکاران لە هەر وڵاتێک , رێگای پێشرەویەکانی تازە دژی سیستەمی سەرمایەداری و بە ئەزموون وەرگرتن لە هۆیەکانی شکستەکانی ڕابردوو , خۆش بکەین .
چینی کرێکاری وڵاتی ئێمەیش , ئەمساڵا لە هەلومەرجێک دەچێتە پێشوازی یەکەمی مانگی مەی کە سەرەرای پاشەکشەی بزووتنەوەی چەپ و کرێکاری لە ئاستی جیهانیدا , لە سەرەتائیترین مافەکانی خۆیان و لە لانی کەمی پێکهاتە و دامەزراوەی سەربەخۆ بۆ وەدی هێنانی ئەم مافانە بێ بەشە .
کۆماری ئیسلامی بە لەبەر چاوگرتنی هەموو راستیەکانی کۆمەڵایەتی , بە نیسبەت ساڵەکانی ڕابردوودا لە وەزعێکی زۆر ئاڵۆزدایە . لە بواری ئابووری تووشی قەێرانێکی تووندە . لە بواری سیاسیش , کۆمەڵانی خەڵک نەفرەتی لێ دەکەن . لە بواری ناوخۆیی سەرەرای شکستی باڵی دووی جۆزەردان لە مەجلیس و دەسەلات کە دەرفەتی پێداچوونەوە و لێکدانەوەی لەم باسەدا نیە , هەروا بەردەوامە و بۆ قازانج و مەسڵەحەتی سیستەمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامیش کە بێت هەر دەبێ ناکۆکیەکان لە نێوان ئەم دوو باڵە بەردەوام بێت . جووڵانەوە و بزووتنەوەکانی بەربڵاوی جەماوەری هەروا بەردەوامە و ئەم هەمووە زەمینەێکی باش و گۆنجاوە بۆ رێکخستنی بزووتنەوەی کرێکاران . مانگرتنەکانی کرێکاری کە جاروبار دەبێتە خۆپیشاندانی سەر شەقامەکانی کرێکاری , خۆی بە خۆیدا نیشاندەری پۆتانسیەڵی مەزنی بزووتنەوەی کرێکاریە بۆ پەێوەندیی لە گەڵا بزووتنەوەی جەماوەری و رێبەری کردنی ئەو تاکو سیستەمی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و بە دەستەوە گرتنی دەسەڵاتی سیاسی وەک تەنیا رێگای دەرباز بوون لە هەزاران دەرد و رەنج و مەینەتی کۆمەڵگای چەوسێنەرانەی داسەپاو .
ڕۆژی یەکەمی مانگی مەی دەبێ ببێتە ڕۆژی تەداروکی خەباتی هەرچی مەزنتر و بەربڵاوتر دژی کۆماری ئیسلامی . تەنیا و تەنیا بە مانگرتنی سیاسی گشتی و خەباتی چەکدارانەی گشتی دەتوانین دەسەڵاتی نگریسی سەرمایەداران و مافیای دەسەڵات و سروەت لە ئێران برووخێنین .