اتحاد فدائیان کمونیست
کار ، مسکن ، آزادی ، جمهوری فدراتیو شورائی!

یادی هاورێ‌ مەزن حەمید ئەشرەف لە ئیرادەی پۆڵائینی فیداییانی کۆمۆنیست هەردەم زیندووە !

رۆژی هەشتەمی پووشپەڕی ساڵی 1395 , 40 ساڵ بە سەر شەهید بوونی سیمای ناسراوی بزووتنەوەی نوێی کۆمۆنیستی ئێران , ڕۆڵەی شۆرشگێر و پڕ لە هەستی کرێکاران و زەحمەتکێشان , خەباتگێری رێگای ڕزگاری و سوسیالیزم , هاورێ‌ مەزن حەمید ئەشرف , یەکێک لە دامەزرێنەران و رێبەرانی مەزنی رێکخراوی ئێمە و 9 هاورێ‌تری فیدایی : مەحمەد رەزا یەسربی , لایق مهرەبانی , غوڵام عەلی خەرات پوور ، عەسگر حوسێنی ئەبرەدە , عەلی ئەکبەر وەزیری , مەحمەد حوسێن حەق نەواز , تاهیرە خورەم , یوسف قانع خۆشکە بیجاری و فاتیمە حوسێنی تێ‌دەپەرێ‌ .
ئەو جنگاوەرە کۆمۆنیستانەی کە حەماسەی خۆڕاگری هەست بزوێنی ئەوان لە بەرانبەر بە کرێگیراوانی سەرمایە لە هەموو جێگاێک دەنگی داوە ئەمڕۆ پاش تێ‌ پەر بوونی 40 ساڵ هێشتا ناوی حەمید ئەشرف وەک جەنگاورێک پڕ لە هەست , شۆرشگێری سەر سەخت و کۆمۆنیستێکی رێکخەر لە سەر ئاڵای خەباتی خوێناوی چینی کرێکار و کۆمەڵانی خەڵکی ژێر ستەمی ئێران ئەدرەوشێتەوە . کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێشی ئێران ناوی حەمید ئەشرف لە خۆراگری بێ‌ وێنە و شەڕەکانی قارەمانانەی دژی ئینسان کوژانی رێژیمی شا و بە کرێگیراوانی سەرمایە , دەناسن . حەمید بە کینە و ڕقی قووڵا بە نیسبەت دوژمن , و عەشقی لە بن نەهاتوو بە نیسبەت ڕزگاری کرێکاران و زەحمەتکێشان , لە رووبەروو بوونەوە لە گەڵا گرفت و موشکیلەکانی گەورەی چالاکی و خەباتی نهێنی و لە بەرانبەر لافاوی بەربڵاوی هێرشەکانی رێژیم , ئاوا ویست و ئیرادە و بڕیارێکی هەبوو کە هیچ رێگرێک توانای ڕاوەستان لە بەرانبەری ئەو نەبوو . حەمید لە مەودای ساڵەکانی خەبات لە سەنگەری رێکخراو , بە ئاشنایی تەواو بە سەر شێوەکانی خەباتی نهێنی , لە گەڵا ئاگری چەکی خۆی ئاوا ترسێک خستە بووە ناو دڵی ئینسان کوژانی رێژیمی شا , کە لە پشت دیوارەکانی پارێزراوی خۆیان دا هەست بە ئەمنیەت و ئاسایشیان نەدەکرد . حەمید ئەشرف زۆرتر لە 14 جار ئاڵقەی گەمارۆ و کەمینی پۆلیسی دوژمن بە وریایی بێ‌ وێنە و شەڕی قارەمانانەی هەست بزوێن تێک شکاندە بوو .
قارەمانیەکانی هەست بزوێن و شەڕەکانی حەماسەیی ئەو لە نێوان خەڵک وەک موعجزە چاوێ‌ ڵی دەرکرا . بەڵام حەمید نەک تەنیا لە کاری نیزامی و شەڕی گەریلایی , بەڵکو لە رێکخستن و رێبەری سیاسی تەشکیلاتیش لە لێهاتوویی یەک جار زۆر بەهرەمەند بوو. حەمید ئەشرەف پاش زەبرە قۆرسەکانی پۆلیسی ساڵەکانی 1350 – 1349 ی هەتاوی ( 1970 – 1971 ی زائینی ) لەو هاورێانەی بوو کە بە ئێرادەێکی پۆڵائین خەریکی نوژەن کردنی تەشکیلات بوو و بە چالاکی شەوانە – رۆژانەی خۆی بەردەوامی چالاکی رێکخراو تەزمین کرد . هاورێ‌ مەزن حەمید ئەشرەف بە ئەسڵی رێکخستن , ڕەخنە و ڕەخنە لە خۆ گرتنی مارکسیستی – لینینیستی و رێک و پێکی و دیسیپلینی تەشکیلاتی گرێنگی یەکجار زۆری دەدا .
لە حالێکدا لە بەرانبەر هاورێانی تەشکیلات , خۆی بە زل نەدەزانی و ڕەخنە دەگرت لە هەڵەکان و کەم و کۆریەکان , لە هەمان حاڵدا لە بەرانبەر بە لارێ‌ چوونەکان سەر سەخت بوو و بە تووندی لە بەرانبەریان ڕادەوستا . ئەو بە پێداچوونەوەی بەردەوام لە سەر خاڵەکانی لاوازی و بە هێزی رێکخراو و لە بەر چاوگرتنی ئەزموونەکان و کەڵک وەرگرتن لەوان لە خەبات , رێکخستن و رێبەری تەشکیلات بە شێوەێکی خۆلقێنەر ئوسوڵەکانی تیئوری و پراتیکی پێکەوە گرێ‌ دەدا . حەمید بە لە بەر چاو گرتنی ئەم ئەزموونانە زۆر جار رێکخراوی لە ژێر زەبری پۆلیسی بە رێکخستنی سەر لە نۆی ئەو و هەموو ئارەزوەکانی رێژیم پووچەڵا دەکرد و پروپاگەندی سەرکردەکانی رێژیم سەبارەت بە تەواو بوونی کاری رێکخراو بەرپەرچ دایەوە .
ئەرکی حەمید ئەشرەف زۆرتر لە هەموو شت لە پاراستن و بەردەوامی چالاکی رێکخراو بوو کە سەرەڕای زەبرەکانی قورسی پۆلیس و دەسگیری و شەهید بوونی رێبەرانی ئەو , دەبۆایە وەک تەنیا رێکخراوی سیاسی پرولیتاریا درێژە بە چالاکی خۆی بدات , تاکو لە ئامانجەکان و ئارمانی چینی کرێکار دیفاع بکات . لەو کاتەدا بوو کە ئەو ئۆپۆرتونیستانەی بۆ دروست نیشان دانی ساڵەها بێ‌ کردەوەیی و سەر لێ‌ شێواوی خۆیان , هەر جار کە رێکخراو دەکەوتە بەر هێرشی شێتانەی رێژیم , بە پروپاگەندی دواکەوتووانەی رێژیم پەرە دەدان و دووپاتی دەکردنەوە , گاڵتەیان بە حەماسەکانی قارەمانانەی هاورێانی ئێمە دەکرد و هندێک جار بە شێوەێکی ئاشکرا و بێ‌ شەرمانە هاودەنگ لە گەڵا بەکرێگیراوانی رێژیم ڕاێان دەگەێاند کە کاری رێکخراو تەواو بووە . بەڵام هەر جار ئەزموون بە شێوەێکی حاشاهەڵنەگر ئیدیعاکانی بەکرێگیراوانی سەرمایە و قسە پڕ و پووچەڵەکانی ئوپۆرتونیستەکانی بێ‌ کردەوەی ئاشکرا دەکرد و زۆرتر لە پێش دا نیشانی دەدا کە مێژووی خەباتی چینایەتی بە خۆراگری و خوێن و حەماسە دەنووسرێ‌ .
خەبات یان شەڕی بێ‌ وچانی چینەکانی دژ بە یەک بەردەوام دەبێ‌ . ئامانجەکانی پرولتیاریا نەک لە رێگاکانی ئاشتی خوازانەی خەباتی چینایەتی , بەڵکو لە رێگاکانی دژوار و لە نێوان ئاگری شەڕە قورسەکان تێ‌ دەپەرێ‌ . رێژیمەکانی دواکەوتوو هەر جار کە هێرشیان هێناوەتە سەر رێکخراوی ئێمە و زەبریان لە ئێمە وەشاندوە , لە دەزگاکانی راگەێاندنی خۆیان هەزاران جار کاری ئێمە تەواو بوو راگەێاندون , بەڵام کییە کە نەزانێ‌ ئەم رێکخراوە کە شکست قبووڵا ناکات بە خوێن و حەماسەی هەر جار بە ئەزموون تر و قایمتر لە پێش دا , لە هەموو شەڕەکان سەر بەرز سەرێ‌ هەڵداوەتەوە و لە رێگای خەبات واتە رێگای خوێناوی شورش بەردەوام بووە . لەو کاتەی کە لە هاوینی ساڵی 1355ی هەتاوی ( 1976ی زائینی ) هاورێ‌ مەزن حەمید ئەشرەف و 9 کەسێکی تر لە هاوسەنگەرانی پاش چەندین کاتژمێر شەڕی نابەرانبەر شەهید بوون , بۆ جاریکی تر دەزگاکانی راگەێاندنی رێژیم گۆتیان رێکخراو لە ناو چووە .
ئوپۆرتونیستەکانی جۆربەجۆر لە ماڵە ئەمنەکانی خۆیان و لە کۆر و کۆمەڵەکانی روشنبیری دەرەوەی وڵات لاپەرەی زۆریان رەش کردەوە تاکو راستی و دروستی تیئوریەکانی شکست خواردوی خۆیان بسەڵمێنن , بەڵام زۆری نەخایاند کە دیسان فیدائیان واتە پارێزەرانی خوێنی حەمید ئەشرەفەکان , خەون لە چاوی ئینسان کوژان گرتن و هەموو هەوڵا و تەقەڵای ئوپۆرتونیستەکانی نیشتمانی و لایەنگرانی خەباتی ئاشتی خوازانە پووچەڵا کردنەوە . رێکخراوی ئاگر و خوێَن زیندو بوو و لە مەودای بەرز بوونەوەی بزووتنەوەی خەڵکی , پێشوازی پڕ لە هەست و بێ‌ وێنەی ملیونەها کەس لە خەڵکی کرێکار , جووتیار , رووناکبیرانی شۆرشگێر و زەحمەتکێشانیتر لە رێکخراوی ئێمە و بوونی ئەو بە گەورەترین رێکخراوی مارکسیست – لینینیستی رۆژ هەڵاتی ناوە راست و لایەنگری ملیونەها کرێکار و زەحمەتکێش لەوێ‌ نیشاندەری ئەم راستیە بوو کە سەرەڕای زەبرەکانی یەک بە دوای یەک و لە دەس دانی باشترین و شایستەترین ڕێبەرانی بزووتنەوە , بەڵام ئارمانی ئەوان زیندووە , خەباتی ئەوان لە لایەن هەزاران کەسیتر لە کۆمەڵانی چەوساوە کە شیفتەی قارەمانەتی و خۆراگری و گیان فیدایی ئەوانن درێژە پێ‌ دەدرێ‌ . پێشرەوانی چینی کرێکار سەرچاوەی عەشق و خۆشەویستی کۆمۆنیزم لە ناو دڵی کۆمەڵانی زەحمەتکێشن و ژێر دەستن .
ئەمرۆکە لە حاڵێکدا رێز لە یادی هاورێ‌ مەزن حەمید ئەشرەف و 9 هاورێ‌تری فیدایی هاوسەنگەری دەگرین کە بزووتنەوەی فیدایی و رێکخراوی ئێمە سەدان هەوراز و نشێوی تێپەر کردووە و بە ئەزموون وەرگرتن لە شکستەکان و سەرکەوتنەکان و لە گەڵا بە کار هێنانی ئەزموونەکانی ڕابردوو , لە نەریتەکانی پڕشنگداری رێبەرانی شەهیدی خۆی فێَر دەبێ‌ . ئالای سوورێک کە بە خوێنی هەزاران حەمید ئەشرەف رەنگ کراوە وەک ئالای خوێناوی چینی کرێکاری ئێران لە پێشەوەی بزووتنەوەی شۆرشگێرانە بەرز کراوەتەوە , ئاڵای خوێناوی خەباتی کینەیی و رووخێنەری ستەم کێشان و چەوساوەکان .
یادی بەرێز و رێگای پڕ لە ڕێبوار

ارسال یک پاسخ

آدرس ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

Translate »