فهرست

یادی فیدایی شەهید هاورێ‌ مەزن بیژەن جەزنی و بیروبۆچوونەکانی بەرزی ئەو

۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۵۴ی هەتاوی ( ۱۹۷۵ی زائینی ) رێژیمی سەرکوتگەری شا , هاورێ‌ بیژەن جەزەنی و ۶ هاورێ‌تری فیدایی بە ناوەکانی مەشعوف ( سەعید ) کەڵانتەری , حەسەن زیا زەریفی , عەباس سورەکی , محەمەد چوپان زادە , ئەحمەد جەلیل ئەفشار , عەزیز سەرمەدی و دوو خەباتگێری موجاهیدی خەڵک بە ناوەکانی کازم زولانوار و مستەفا خۆشدڵای بە کردەوەێکی تیروریستی و ناجوانمیرَانە دایە بەر دەسرێژ و ئیعدامیان کرد . رێژیمی شا , پاش ئەم کردەوە جنایەتکارانەیە ئیدیعای کرد کە گوایە ئەم خەباتگێرانە لە کاتی ڕاکردن لە زیندان کوژراون . بەڵام ئەم جنایەتەی رێژیمی وەحشی و سەرکوتگەری شا بووە هوێ‌ هەڵدانەوەی یەکێک لە رەشترین لاپەرەکانی مێژووی سەرتاپێ‌ دیکتاتۆری و خەفەخانی شای خیانەتکار .
هاورێ‌ بیژەن جەزنی یەکێک لەو تاکەکەسانەی بوو کە لە مەودای ساڵەکانی یەک لە دوای یەک بە هەڵسنگاندنی ئاکامەکانی شکستی بزووتنەوەی خەڵکی ساڵەکانی ۳۰ تاکو ۳۲ ( ۱۹۵۳ – ۱۹۵۱ زائینی ) و هەروا ئەزموونی حیزبی توودە , بیری بوژانەوەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئێران لە دارشتنی شێوازی مارکسیستی – لینینیستی بە کردەوە دەرهێنا و بە رێکخستنی یەکێک لە گروپەکانی پێک هێنەری رێکخراوی ئێمە , تێکوشانێکی بێ‌ وچانی بۆ بە ئاکام گەیاندنی بزووتنەوەی نۆیی کۆمۆنیستی لە وڵاتی ئێمە بەرەو پێش برد . هاورێ‌ بیژەن هەرچەند لە کاتی راگەیاندنی دامەزراندنی رێکخراوی چریکەکانی قیدایی گەلی ئێران لە زیندان بوو , بەڵام ڕۆڵی ڕاهێنەری خوێ‌ لە چاککردنەوەی هەڵەکانی ئەو , و لە رێکخستنی ریزەکانی ئەو , بە شێوەێکی زۆر رێک و پێک بینی . نووسراوەکانی تیئوریکی ئەو لەم ساڵانە دا , زەمینەی گۆرانکاریەکانی دوایی رێکخراوی ئێمە و گۆرینی ئەو بە ڕەوتێکی پەرەئەستینەر و گەورەی خەڵکی لە هەل و مەرجەکانی هەستانەوەی بزووتنەوەی خەڵکی بوو . هونەری گەورەی بیژەن , هێز و توانای ئەو لە دیاریکردنی بابەتەکان و ڕوانگەی عەینی بە نیسبەت گرفتەکان بوو , کە ئەمەیش بەرهەمی ئەزموونی ژیانی خەباتگێرانەی درێژ خایەن و زانیاری و تێ‌گەیشتنی سیاسی قووڵا و بنەرەتی ئەو بوو . هاورێ‌ بیژەن جەزەنی , بەرهەمی هەل ومەرجەکان و پرۆسەی پەرەساندنی خەبات لە دەورانی خۆی بوو کە بە هۆی خیانەتەکانی حیزبی توودە , زەبریکی زۆری لە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئێران کەوتبوو . تێ‌گەیشتنی ئەساسیترین پیویستیەکانی کۆمەڵایەتی و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی خوێناوی خەباتی چینایەتی لە ڕابردوو , پیویستی دەکرد , تاکو بۆ خەباتی دژی ئیمپریالیستی – دژی دیکتاتۆری , بناغەی بزووتنەوەێکی نۆی دابنرێ‌ .
هاورێ‌ جەزنی توانی بە تێ‌گەیشتنی بە جێ‌ ئەم هەل ومەرجە , بۆ پێک هاتنی رێکخراوێکی خەباتگێر و جەنگاوەر , بە ئایدولۆژی مارکسیزم – لینینیزم بەم پێویستیە مێژووئیە وەڵامێکی باش و گۆنجاو بدات . تێکۆشانی بێ‌ وچانی هاورێ‌ بیژەن لە گەڵا هاورێانیتری گروپی جەزەنی کە هندێک لەم هاورێانە لە گەڵا بیژەن گوڵلە باران کران , لە رێکخستن و پەرەساندنی رێکخراوی ئێمە کاریگەر بوو , کارئامەیی و توانایی هاورێ بیژەن تەنیا لە تێ‌گەیشتنی پێویستیەکانی خەبات نەبوو , زانیاری و تێ‌گەیشتنی بە نیسبەت بارودۆخی کۆمەڵایەتی و لێکدانەوەی هەل و مەرجەکانی دیارێکراو لە توانائیەکانیتری هاورێ‌ جەزنی بوو . زۆربەی ئەو نووسراوانەی کە هاورێ‌ بیژەن لە زیندان نووسیوەتی , هێشتا یەکێک لە سەرچاوەکانی گرێنگی تیئوریکە کە کەڵکی ڵی وەردەگرن . هاورێ‌ بیژەن بۆ سەڵماندنی پێویستی پێکەوە گرێ‌ دانی تیئوری و پراتیکی شۆرشگیرانە و لە وەڵامی ئەو ئوپۆرتۆنیستانەی کە خوازیاری گەرانەوەی بە رواڵەت بەرەو لای ئوسۆڵەکانی دەسکردی خۆیان بە ناوی ئوسۆڵەکانی مارکسیستی بوون , ئاوا دەڵێ‌ :
(( ڕاوەستان لە قۆناخی تێ‌گەیشتن و زانین , ترس و دڵەڕاوکە لە کردەوە و تێکەڵا بوونی تەواو لە ناو بابەتەکانی تەنیا ئیستراتژیک , ئێمە بەرەو پارێزگاری کە لە تایبەتمەندیەکانی ئوپۆرتۆنیزمە دەبات . ))
راستی ئەم ووتەی هاورێ‌ بیژەن دەتوانین لە هەڵسنگاندنی ئەو لە گەڵا ووتەی ماموستای مەزنی مارکسیزمی شۆرشگێر , لینین ببینین , ئەو جێگایەی کە لینین لە نووسراوەی خۆی بە ناوی دۆستانی خەڵک کامانن ؟ دەڵێ‌ : (( من بە تەعکید لە سەر پێویستی , گرێنگی و بەربڵاوی مەزنی چاڵاکی سوسیال دیموکراتەکان بە هیچ شێوەێک نامهەوێ‌ بڵێم کە ئەم چالاکیە بە نیسبەت چالاکی پراتیکی لە پلەی یەکەم و بە شێوەی یەکەم نامهەوێ‌ بڵێم چالاکی دووهەم تاکو کۆتایی چالاکی یەکەم بە دوا بخرێتەوە . ئاوا ئاکامێک تەنیا پەێرەوانی شێوازی زەینی ( سوبژکیتو ) لە کۆمەڵناسی یان پەێرەوانی سوسیالیزمی خەیاڵی دەتوانن وەرگرن . بە پێچەوانە ئەوەی کە بە شێوەیکی حەتمی لە پلەی یەکەم دادەنرێ‌ هەموو کات چالاکی پراتیکی ( لە زەمینەی پروپاگەند و پەرەپێدانە ) )) لە ڕوانگەی هاورێ‌ مەزن بیژەن سەرەکیترین هۆکارەکانی دیاریکردنی شێوازەکانی خەبات بریتین لە :
۱- بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پێکهاتی چینایەتی کۆمەڵگا و دیاریکردنی ئەو هێلەی کە کۆمەڵگا تێ‌پەری دەکات .
۲-بارودۆخی کومەڵایەتی – سیاسی کۆمەڵگا کە بریتیە لە دیاریکردنی دژایەتی سەرەکی کۆمەڵگا , شێوەی دەسەڵاتداریەتی و کردەوەی چینەکانی دەسەڵاتدار و ئیمپریالیزم , رادەی دەسەڵات و رێکخستنی رێژیم , چەنیەتی و چۆنیەتی ڕەوتەکان و رێکخراوەکانی خەباتگێری خەڵکی .
۳-هەل و مەرجی ورەی کۆمەلانی خەڵک , رادەی جوولان , شەهامەت و ورەی ئەوان بۆ هێرش ( و یان ورەی تەسلیم و ناهومێدی ئەوان ) .
۴-نەریتەکان و شێوازەکانی خەبات کە خەڵک لە ڕابردووی مێژوویی تا رادەێک نێزیک لە خەبات دژی دوژمن بە کاریان هێناون .
۵-بارودۆخی سیاسی جیهانی و ناوچەیی , چونیەتی هاوسەنگی هێزەکان و هۆکارەکانی باش و خراپ بۆ بزووتنەوە و ئەو شێوازانەی کە خەباتی خەڵکانی دوور و نێزیک بە خۆیەوە گرتووە و بە رادەی جیاواز خەڵک لێان کەڵک وەرگرتوون .
بەم ڕوانگەیە و بە لە بەر چاوگرتنی کاریگەری هەرە گرێنگی هۆکارەکانی سەرخانی بۆ دیاریکردنی شێوازەکانی خەبات هاورێ‌ بیژەن نەبوونی بزووتنەوەی خەڵکی بە هێز لە دەورانی شا ئاوا هەڵدەسنگێنیت و دەڵێ‌ :
(( هەل و مەرجی عەینی , کۆڵەکەی ئەسڵی لە دەستەی هۆکارەکانی کاریگەر لە جووڵانەوە و یان ڕاوەستانی بزووتنەوەکانی شۆرشگێرانەیە . بارودۆخی سیستەمی بەرهەم هێنان و رادەی پەرەساندن و گەشە کردنی ئەو ڕۆڵی سەرەکی لە جووڵانەوەی کۆمەڵانی خەڵکی هەیە . کاتێک کە سیستەمێکی بەرهەم هێنان بە کۆتایی دەسەڵاتی خۆی دەگات و تاکو سنووری لە ناو چوون دەروات و ناتوانی وەڵامی پێویستیەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بداتەوە , دژایەتیەکانی سەرچاوەگرتوو لەوێ‌ لە شێوەی پێکەوە ژیان دەر دەچێ‌ و بە شێوەی هێرش کردنەوە خۆی نیشان دەدات . شێوەی کۆن و ڕزیو ڕاستەوخۆ لە ژیانی کۆمەڵانی خەڵک کاریگەر دەبێ‌ و تەحموولی ناکەن . ریفورمەکانی زەوی و ئاڵوگۆرەکانی ریفورمیستی بۆ کۆتایی هێنان بەم دژایەتیەانە و بە مەبەستی نوێ‌ کردنی سیستەمی داسەپاو جێ‌ بە جێ‌ کرا , ئەم گۆرانکاریانە ئەگەر چی بووە هۆی بێ‌ بەشی زۆرتری کۆمەڵانی خەڵک و رێژیمێکی وەحشیتری بە سەر کۆمەڵانی خەڵک داسەپاند , بەڵام پرۆسەی پەرەساندن و گەشە کردنی کۆمەڵگای خێرا کرد و پەێوەندیەکانی بەرهەم هێنانی نوێی دامەزراند . هەروا ئەم گۆرانکاریانە بە زەحمەتکێشانی شار هومێدێک بەخشی , گەشە کردنی تا رادەێک خێرای بەرهەم هێنانی سەنعەتی ( پیشەیی ) کە بە دوای ئەم گۆرانکاریانە پێک هات , نارەزایی بەرچاوی دەورەی پێش لە ریفورمی بە شێوەیکی کاتی لە ناو برد یان داێبەزاند . بۆ ئەمەی کە نارەزایەتی دابەزیو سەر لە نوێ‌ پەرە بستێنێ‌ و بە ئاستی تەنانەت بەرزتر لە ئاستی پێشوو بگات , پێویست بوو ساڵەکانی تێ‌پەرین , تێ‌ پەرێ‌ ))
هاورێ‌ بیژەن بە دروستی ڕۆڵی دیاریکەری هۆکاری عەینی هەلدەسنگێنێ‌ و تەعکیدی لە سەر دەکات و پەێوەندی و کاریگەری دوو لایەنەی هۆکارەکانی زەینی و عەینی , سەرخان و ژێرخان و ڕۆڵیان نیشان دەدات .
هاورێ‌ بیژەن بۆ نیشان دانی کاریگەری هۆکارەکانی زەینی لە سەر خاوکردن و یان خێرا کردنی هۆکارەکانی عەینی , دەڵێ‌ :
(( ڕۆڵی دەوڵەت لێرەدا , دیکتاتۆری رێژیم وەک هۆکاری زەینی لە پەرەساندنی کۆمەڵایەتی نابێ‌ لە حساب کردن لە سەر هەل و مەرجەکانی عەینی شۆرش لە بەر چاو نەگیرێت . رێژیمی دیکتاتۆری هۆکاری خاو کەرەوە و دواکەوتووانە لە پەرەساندنی کۆمەڵگا بە مانای تاێبەتی لە بەرگری کردن لە گەشە کردن و پەرەساندنی ئاشتی هەڵنەگری خەڵک لە گەڵ دوژمنی خۆی دەژمێردرێ‌ و دەتوانێ‌ کاریگەریی بێت لە سەر پەرەساندنی دژایەتیەکان و ئاست و تووندی دژایەتیەکان دابەزێنێ‌ , و بەش بە حاڵی خۆی بەرگری بکات لە گەشە کردنی یەکجاری و تێکهەڵچوونی بەربڵاو و تووندی دژایەتیەکان . هاورێ‌ بیژەن لە درێژەدا دەڵێ‌ :
(( رێژیمی دیکتاتۆری سەرەرای کردەوەی تووند و تێژی و سەرکوتی کینەیی ناتوانێ‌ بەرگری بکات لە هەر چەشنە نارەزایەتی خەڵکی , بە تاێبەت کاتێک کە کۆمەڵانی خەڵک لە ستەمی چینەکانی دەسەڵاتدار وەزاڵا هاتە بن . و یان ئەگەر دیکتاتۆری رێژیم وەک ڕابردوو دەسەڵاتی خۆی بە تەواوەتی دامەزرێنێ‌ و کۆمەڵانی خەڵک بێ‌ هیچ رێکخراوێکی شیاوی رێبەری کردن بمینێنەوە و لە یەک قسەدا ئەگەر هەل و مەرجەکانی زەینی نەتوانێ‌ بە سەر هەل و مەرجەکانی عەینی کاریگەر بێت , لەم حاڵەدا دژایەتیەکانی کۆمەڵایەتی بە شێوەیکی نهێنی پەرە دەستێنێ‌ و لە بارودۆخێکی ئاڵۆز و قەێران دا کاتێک کە کۆمەڵانی خەڵک لە گیانیان تێر بن , کاتێک کە ستەم و چەوساندنەوە تەحموول نەکرێت , هەرچەندە دیکتاتۆری تووند بێت , قەێران پەیدا دەبێ‌ و شۆرشەکانی کوێر یان نیوە تێ‌گەیشتووانە کۆمەڵگا وە بەر دەگرێ‌ )).
هاورێ‌ جەزنی بە تێ‌گەیشتنی بنەرەتی لە راستیەکانی زەینی و عەینی کۆمەڵگا و بۆ دیاریکردنی تاکتیکەکان بۆ گەیشتن بە ئیستراتژی دیاریکراو و رەت کردنی بەلارێ‌ چوونەکان ئاوا دەڵێ‌ :
(( ئەگەر ئێمە نەزانین تاکتیکی سەرەکی ( مەحوەری ) کامەیە , بەکردەوە تووشی وردەکاری دەبین , هەر رۆژ چالاکی تازە دەکەین و لەم حاڵەدا تووشی زیگزاک دانی بەردەوام دەبین . ئەرکەکانی ئەسڵی خۆمان لە ئەرکەکانی فەرعی جیا ناکەین و لە کۆتایی دا بە قووڵایی گۆمان , سەرلێشیواوی و ئوپۆرتۆنیزم دەکەوین . ))
ئەرکی مارکسیست – لینینیستەکان لە روانگەی هاورێ‌ بیژەن ئەمەیە کە تا دەورانێک کە زریان دەس پێ‌ دەکات . کۆمەڵانی خەڵک تێ‌بگەێنن و رێکیان بخەن , خەریکی تەبلیغ و بڵاوکردنەوەی بۆچوونەکانیان بن کە ئەرکی هەمیشەیی ئەوانە . شۆرشگێرانی مارکسیست – لینینیست سەرەرای بەشداری کردن لە خەباتی کۆمەڵانی خەڵک بە دوای وەدی هێنانی ئامانجەکانی ناوبراون . بە لە بەر چاوگرتنی هەل و مەرجەکانی تاێبەتی سیاسی لە هندێک جار تەبلیغ و پروپاگەند زەق دەبێتەوە . ئەم پروپاگەندە هەم دیموکراتیکە و هەم سوسیالیستیە . پێ‌راگەیاندن و بڵاوکردنەوە بە شێوەکانی زۆر جێ‌ بە جێ‌ دەکرێ‌ و ناتوانین ئوڵگۆەکانی لە پێش دارشتراوی یەکسان بۆیان دابنەین . داهێنەری و خولقێنەری کۆمەڵانی خەڵک هەموو کاتێک شێوەکانی نوێ‌ لە پێ‌راگەیاندن و بڵاوکردنەوە پێک دێنێ‌ . شێوەکانی تەبلیغ لە سەر بۆچوونەکانی زەینی مرۆڤی پێشرەو پێک نەهاتووە . دەسکرد و دروستکراوی زەینی هندێک روشنبیر نیە . بەڵکو بە دروستی لە سەر ئەساسی بارودۆخی دیاریکراو لە کۆمەلێک هەل و مەرجی سیاسی کە لە کۆمەڵگادا حوکم دەکات دێتە دەر .
رێژیم بە باشی دەیزانی کەسێک کە لە ۳۰ی خاکەلێوەی ۱۳۵۴ی هەتاوی ( ۱۹۷۵ی زائینی ) دەست و پێ‌ بەستراو و لە پشتەوە گوڵلە باران دەکات , رەنگدانەوەی تیئوری و سیمایکە لە بزووتنەوەی مادی کۆمەڵانی خەڵک کە دەیهەوێ‌ بە هەر شێوەیک کە بێت ریشەکانی ئەو بسووتێنێ .
بێ‌ بەش کردنی ئەم بزووتنەوەیە لە پێشرەوانی ئەو , بێ‌ سەرکردنی رێکخراوی پێشرەوی ئەو رێگا چارەسەرێک بوو کە شای جنایەتکار و ئیمپریالیزمی لایەنگری ئەو هەرشەی داهاتوویان بەم چەشنە وەڵام دەدانەوە .
هەرچەند کە کردەوەی خراپ کارانەی ئەوان , نەیتوانی خەتەر لە سەریان لاببات و دوورگەی ئەمن و هێمنی ئەوان لە رێبەندانی ساڵی ۵۷ ( ۱۹۷۸ی زائینی ) تووشی زریان بوو , بەڵام توانی خێرایی پرۆسەێکی زیندوو و پەرەئەستێنەر کەم بکاتەوە , بەڵام قەد نەیتوانی ڕایگرێ‌ . بیژەن هەنگاوی لەم رێگایە هەڵگرت و جێگای پێەکانی ئەو هەروا بە جێ‌ ماوە تاکو رێبوارانی بانگەواز بکات , ریگایان نیشان بدات و ئەم رێگایە پڕ لە رێبوار بێت .

(( یادی بەرێز و رێگای پڕ لە رێبوار ))



(بعدی) »



پاسخ دهید

Your email address will not be published. Required fields are marked as *

*